ستایڵ
ستایڵ
جوانترین ماکیاژ بۆ رۆژانی دەوامی زانکۆ
SNN: 

بۆ ئەو خانمانەی کەئێستا لەچاوەڕوانی دەستپێکردنی دەوامی زانکۆدان، لەئنستاگرامەوە شێوازێکی کاریگەر و سادە دەخەینەروو بۆ ماکیاژێکی ناوازە و سادە.
ئەم شێوازە ماکیاژە سەرەتا پشت دەبەستێت بە :
وێناکردنی برۆکان: یەکەم ھەنگاوە بۆ بەجێگەیاندنی ماکیاژ کەھەوڵ بدرێ بەشێوەیەکی سروشتی دەربکەوێت و رەنگی رەشی تۆخ بکرێت. 
دەرکەوتنی کچە خوێندکارێک لەرۆژانی زانکۆ پێویستی بەکۆنتۆرینگ نیە بەڵکو کرێمێکی ئەساسی دەوێ کەبیدەیت لەدەم و چاوت.
ماکیاژی چاوەکان: ئەمەش رەنگی خۆڵەمێشیی و پەمەیی بەباشترین دادەنرێت چونکە شێوەیەکی نەرم و ناوازە دەدات.
لەسەر گوپەکانت ھەوڵ بدە بلاشەری پەمەیی درەوشاوە بەکاربھێنیت.
ھەوڵ بدە لەرۆژانی دەوامدا خۆت بەدووربگریت لەبرژانگی دەستکرد و ماسکارا بەکاربھێنە.

مانگ پێشتر - Sep 16 2017 11:01AM
1710
بابه‌تی زیاتر