ستایڵ
ستایڵ
ئەو ھەڵانەی پیاوان لەجلوبەرگ پۆشیندا دەیکەن
SNN: 

بەدڵنیاییەوە شیک پۆشی و جلوبەرگی جوان بەشێکە لەحەز و ئارەزووەکانی پیاوان بۆ ژیان و دەبێ وەک خانمان گرنگی بەخۆیان بدەن، بەڵام رەنگە ھەندێ جار بەچەند ھەڵەیەک گرفت بۆ خۆیان بنێنەوە و بەنەزانی خۆیان دۆخەکە لەخۆیان بشێوێنن.
نابێ پیاوان ئەم ھەڵانە بکەن لەپۆشینی جلوبەرگدا: 
١. قاتی کلاسیکی و کۆن: ھەڵەیەکە پیاوان تێی دەکەون کەئەو پێودانگە گونجاوانە نازانن کەپێویستە بۆ پۆشینی قاتی پێویست، پێوانەی تەسک وادەکات خنکابیت تێیدا، ھەوڵ بدە قاتی کلاسیکی لەبەر مەکە و جۆرێک بێت لەگەڵ تەمەنت بگونجێت.
٢. ھەڵبژاردنی شۆرت یان تی شێرت کەوێنەی کاریکاتێر یان فیلم کارتۆنی تێدابێت وادەردەکەوێ تۆ منداڵی ٤ ساڵان بیت و دەریدەخات کەھێشتا مێشکت منداڵانەیە.
٣. گیرفانی زۆر: بونی گیرفانی زۆر لەپانتۆڵدا وادەکات کەجوانیت تێک بدات و ئەمانە تەنیا بۆ ئەو کەسانە دەبن کەسەرکێشی و گەشتی دوور و سەرکەوتن بەسەر چیاکان و کاری میدیایی دەکەن.
٤. شەحاتە : لەپێکردنی بۆ پارک و گەشت لەگەڵ ھاوسەری ژیانت یان خۆشەویستەکەت گونجاو نیە ، لەراستیدا کەس نایەوێ شێوەی قاچت ببینێت چونکە ئەوەی لەبەرت کردووە دەیشێوێنێت.
٥. تیشێرتی گەورە: ئەمەش گونجاو نیە بۆ پیاوی گەورە و قەڵەو چونکە قەڵەوتر دەردەکەون و بۆ پیاوی لاوازیش نابێت وەک ئەوەیە کەوتبێتە دەریایەک قوماشەوە، بۆیە بیر لەم جۆرانە مەکەرەوە.
٦. پانتۆڵی کون کون و دڕاو: جا پانتۆڵ یان چاکەت یان تی شێرت یان گۆرەوی بێت چیتر بۆ بەکارھێنان نابێت.
٧. بوونی پەڵە : پەڵەی خواردن و خواردنەوە و شلەمەنی لەسەر جلوبەرگ بەتایبەت کراس شێوەیەکی ناشرین دەداتە ئەو کەسە.
٨. ئەو کراسانەی سەردەستیان دەبڵە: ئەمەش ھەندێ جار رەنگاورەنگە ئەمە زیاتر بۆ منداڵ باشە.
٩. بونی نەخش و گوڵ لەسەر جلوبەرگ و پانتۆڵ و کابۆ: ئەمەش زۆر نەگونجاوە بۆ پیاوان.

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

هەفتە پێشتر - Oct 10 2017 10:26AM
1373
بابه‌تی زیاتر