ستایڵ
ستایڵ
زیانی بۆ گوێیەکان ئاشکرابوو
SNN: 

دەستەی ئەڵمانی بۆ پزیشکانی لوت و گوێ و قورگ ھۆشدارییان دا لەوەی کونکردنی گوێیەکان و ئەوەی بە(پێرسینگ) ناسراوە زیانێکی زۆر بەلوت و گوێ دەگەیەنێت.
دەستەکە ئاماژەی بەوەکردوە کەکونکردنی لوت یان گوێیەکان دەبێتە ھۆی برینێک لەپێستی پارێزەری کرکڕاگەکە بەو جۆرە شانەکە دەمرێت ئەگەر بەکتریا یان ڤایرۆسی تێ بچێت.
سەرباری ھۆشدارییە زۆرەکان لەنەکردنی بەڵام دەبێ ئەوەش بزانین کەدەبێ گرنگییەکی تەواو بدرێت و رەچاوی مەرجە تەندروستییەکان بکرێت بۆ خۆپاراستن لەھەر ئەگەرێکی تەندروستیی پێشبینی کراو بەوپێیەی رەنگە ببێتە ھۆی بڵاوبونەوەی پەتا و لەخراپترین حاڵەکانیشدا توشی تێکچونی کڕکراگەی گوێیەکان ببیت، ئەوکات پێویستە سەرلەنوێ گوێیەکان نەشتەرگەریی رێکخستنەوەیان بۆ بکرێت.

مانگ پێشتر - Nov 16 2017 1:12PM
1978
بابه‌تی زیاتر