ستایڵ
ستایڵ
ماکیاژی لێو بەم جۆرە ١٠ ساڵ گەورەت دەکات
SNN: شارۆ سەراج

گرنگیدان بە پێستی ڕووخسار گرنگە بەڵام نابێت لێوەکانت لەیاد بکەیت کە ڕەنگە جوانییەکەت بۆ ١٠ ساڵ گەورەتر پیشانبدات.
دایان کێندڵ- دیزاینەری ماکیاژ و ڕاوێژکاری بەرھەمەکانی مارک جایکۆبس بیوتی ئەو ھەڵانە ئاشکرادەکات کە خانمان زۆر دووبارەی دەکەنەوە لە ھەڵبژاردن و بەکارھێنانی سووراوی لێوەکانیان.
ئەو ھەڵانەش بریتیین لە بەکارھێنانی ڕەنگە تۆخەکان وەک دیاریکەری چواردەوری لێوەکان چونکە ھێل و چرچی چواردەوری لێوەکان زیاتر دەدەخات, و بەکارنەھێنانی چەورکەری لێو پێش سووراو کردن بەتایبەتی سووراوە ووشکەکان. باشتر وایە ئەگەر دیاریکەرمان بۆ چواردەوری لێوەکان ھەڵبژارد ڕەنگێکی سروشتی بێت و نزیک بێت لە ڕەنگی پێست و لێوەکان.

6 مانگ پێشتر - Jan 4 2018 1:30PM
5393
بابه‌تی زیاتر