ستایڵ
ستایڵ
بەم جۆرە بۆیەی نینۆکەکەت بۆ ماوەیەکی زیاتر دەمێنێتەوە
SNN: شارۆ سەراج

ھەموومان ناتوانین بەردەوام بچینە سەنتەرەکانی جوانکاری بۆ چاککردنی نینۆکەکانمان لەبەر نەبوونی کات یان تێچوونی زۆری جوانکارییەکان، بۆیە لێرەدا شێوازێک دەخەینە ڕوو چۆن بۆیەی نینۆکەکانمان بۆ ماوەیەکی درێژتر بھێڵینەوە.
١- پێش ئەوەی بۆیەی نینۆکەکەت بکەیت دەبێت فاوندەیشنی نینۆک بکەیت ئەوەش بۆیەیەکی ڕەنگ ئاوی یان گۆشتییە کە بۆ پارێزگاریکردنە لە نینۆکەکە.
٢- دڵنیابە لەوەی بۆیەی نینۆکەکانت جۆرو کوالێتیەکەی باشن و کۆن نەبوون.
٣- دواھەمین ھەنگاو دانانی top coat کە بۆیەیەکی ئاوییە بۆ یارمەتی زوو وشک بوونەوەی بۆیەکەیە و نینۆکەکان بەھێز دەکات، ھەروەھا ٢ جۆری ھەیە کە ھەندێکیان ئاویەو رەنگی نیە، ھەندێکیان رەنگی بۆیەکەت مات دەکات ئەگەر ئارەزووی بکەیت.
هەفتە پێشتر - Jan 7 2018 1:06PM
789
بابه‌تی زیاتر