ستایڵ
ستایڵ
چۆن کراسی سپی بپۆشین
SNN: شارۆ سەراج

ڕێکخستن و لەبەرکردنی پارچە سپییەکان کارێکی ئاسان نیەو وەک ڕەنگەکانی تر ناگونجێت ئەگەر ووریا نەبیت چۆن ڕێکی دەخەیت، شێواز زۆرە بۆ ڕێکخستنێکی ناسکی ڕەنگی سپی.
١. تیشێرتی سپی و پارچەیەکی لۆکە یان کاوبۆی شین.
٢. پارچەیەکی سپی لەگەڵ چەرم وەک چاکەت یان پانتۆڵی چەرم.
٣. تیشێرتی سپی و عەزییە ھاوینەکان، زیاتر مۆدێل بوو لە ساڵەکانی ١٩٩٠ بەڵام ناسک و جوانە.
٤. تیشێرتی سپی لەگەڵ پانتۆڵە ڕەنگاو رەنگ و گوڵدارەکاندا.
٥. تیشێرتی سپی لەگەڵ تەنوورە کورتە کچانەکاندا تەنھا بۆ ئاھەنگەکان نییە بەڵکو لەگەڵ پێڵاوی وەرزشی (کالە) زۆر جوان دەردەکەوێت.
٦. تیشێرتی سپی لەگەڵ پارچەیەکی سپی تردا ڕەنگە جوان دەرنەکەوێت بەڵام گەر بە درووستی پارچەکان ڕێکبخەین وەک بلوسێکی سپی لەگەڵ تەنورەیەکی درێژی سپی کەمێک مۆدێرنتر دەردەکەوێت.
٧. تیشێرتی سپی لەگەڵ چاکەتی سپۆرت واتە ئەو چاکەتانەی لە شوێنە ڕەسمییەکاندا لەبەر دەکرێت.

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

هەفتە پێشتر - Jan 7 2018 9:03PM
1341
بابه‌تی زیاتر