ستایڵ
ستایڵ
بەم ڕێگایانە باڵات بەرزتر دەردەکەوێت
SNN: شارۆ سەراج

بەدرێژایی مێژوو خانمان ھەمیشە ویستوویانە  باڵایان بەرز دەربکەوێت، بۆ ئەم مەبەستەش پەنایان بردۆتە بەر بەکارھێنانی  پێڵاوی پاژنە بەرز، بەڵام کۆمەڵێک تەکنیک و شێوازی خۆگۆڕین ھەیە دەتوانرێت ئەنجام بدرێت بۆ ئەوەی باڵات بەرز دەربکەوێت.
١. تەنورە و پانتۆڵی کەمەر درێژ و بەرز لەبەر بکەن.
٢. بلوسی ئێخە حەوتی ملت درێژتر دەردەخات، بلوسی مل خڕ کەمێک کورتر دەریدەخات.
٣. جلی یەک ڕەنگ بەڵا بەرز دەردەخات.
٤. تەنورە و عەزی درێژ کە بیداتەوە لە پەنجەی قاچ، ھەمیشە درێژتر دەرت دەخات.
٥. جلێک کە خەت خەت بێت بە شێوەی سووتنی بێت خەتەکانی بەرزت دەکات.
٦. تێکەڵ کردنی ڕەنگەکان زۆر باشە.
٧. جانتا مامناوەند و بچوکەکان درێژتر دەرتدەخەن.
٨. باشتر وایە بلوسەکانت کورت بن، بلوسی درێژ، درێژی قاچەکان دەشارێتەوە.
٩. قژی کورت و مامناوەند بەرزتر دەرت دەخات. ئەگەر یەکێک قژی درێژبێت دەتوانێت قژی ببەستێت بۆ ئەوەی بەرزتر دەربکەوێت.

gellerytitle

هەفتە پێشتر - Feb 13 2018 9:58PM
1980
بابه‌تی زیاتر