ستایڵ
ستایڵ
چوار ڕێگا بۆ بەکارھێنانی برۆنزەر
SNN: شارۆ سەراج

برۆنزەرەکەت تەنھا بۆ ڕوومەتەکانت بەکارمەھێنە بەڵکو بۆ ئێسکی ڕوومەت و ھەندێک ناوچەی ڕووخسار و جەستە بەکاربێنە بۆ ئەوەی بەباشترین شێوە دەرکەویت بەتایبەت لەگەڵ گەرم بوونی کەش و ھەوادا.
١. واز لە سێتی کۆنتورەکان بھێنە، تەنھا دەتوانیت فڵچەکەت تەڕ بکەیت و بیدەیت لە برۆنزەرەکەت، جوانترین ڕەنگ دەدات بە دەست و قۆڵەکانت.
٢. پێویست ناکات بەدوای سێتی پشتەچاوەکاندا بگەڕێیت، تەنھا فڵچەیەکی تەنکت بەسە بۆ دانانی پشتەچاوێکی نایاب تەنھا بە بەکارھێنانی برۆنزەرەکەت.
٣. لەسەر ئێسکی سنگ و شانەکان سەرنجڕاکێشترین ناوچەیە بۆ برۆنز کردنی بەتایبەت لەگەڵ ئەسمەربوون بە ھەتاوی وەرزی بەھار و ھاوین.
٤. ئەگەر قەڵەمی برۆکەت تەواو بووە، دەتوانیت برۆنزەرەکەت بەکاربھێنیت بە تەڕکردنی فڵچەکە لە ئاودا یان لە سیرەمێکدا و پاشان کێشانی برۆت بەڵام دەبێت برۆنزەرەکە بریسکەدار نەبێت.

4 مانگ پێشتر - Mar 4 2018 10:41PM
1670
بابه‌تی زیاتر