ستایڵ
ستایڵ
گەر خانمێکیت ئارەزووی پۆشاک دەکەیت ئەمانە بکڕە
SNN: شارۆ سه‌راج

ئەو خانمانەی ئارەزووی پۆشاک دەکەن و دەیانەوێت کەشخە و شیک دەربکەون بەڵام لەهەمان کاتدا نایانەوێت زۆر بازاڕبکەن و بەدوای جل و بەرگدا بگەڕێن ئەم مارکەی جلانە بکڕن باشترینە بۆیان.

1- MM. LaFleur: مارکەیەکی زۆر کەشخەیە و بۆ خانمە پێگەیشتووەکان دەبێت و جل و بەرگی کارکردنی زۆر تێدا دەست دەکەوێت بۆ ستایلی ژیانێکی سەرقاڵ و پڕکار دەبێت.

2- Rent the Runway: جلەکانی جیاوازە و کۆکتێلێکی تایبەتی دەدات بە ڕێکخستنی پۆشاکەکان و دەتوانیت بەشداری مانگانەش بکەیت لەگەڵ کۆگاکەدا.

3- Ministry of Supply: فاشنێکی تایبەتە و بەشێوەیەک دیزاین کراوە کە کەسێتیت دەردەخات و قوماشەکانی تەکنیکیە و زیاتر نەوەی نوێ دەردەخات.

4- ADAY: باشترینە بۆ کارەکانی کۆتایی هەفتە و سەرنجی لەسەر بەردەوامی و هێڵە تیژ و نەرمەکانە.

5- VETTA: جلەکانی خەیاڵیە و بۆ ئەو خانمانە دەبێت کە ئارەزووی بازاڕکردن ناکەن، بۆ بەیانیان زۆر ناسک و جوانە.

3 مانگ پێشتر - Jul 7 2018 11:09AM
1807
بابه‌تی زیاتر