ستایڵ
ستایڵ
سور رەنگی ھاوینی ئەمساڵی خانمانە
SNN: 

رەنگی سور بەپادشای رەنگەکانی مۆدەی خانمان دەزانرێت بەوپێیەی سیمبولی جوانی و ھەستی مێینە و سەرسامی و ناونیشانێکە بۆ بوێری و سەرنجراکێشی. 
لەوبارەیەوە (ئەندریاس روزە)ی شارەزای بواری فاشنی ئەڵمانی روونیکردەوە کەرەنگی سور بەشێوەیەکی فراوان باڵی بەسەر مۆدەی ئەم وەرزەی ھاویندا گرتوە لەرەنگی بنەوشەیی مەیلەو شین بۆ پرتەقاڵی تۆخ، جا ھەرچەندێک سورێکی مەیلەو شین بوو ئەواھێندە کاریگەری سارد دەچێتەوە، ئەو ژنانەش کەپێستیان کاڵە دەتوانن سورێکی سارد و چڕ بپۆشن ئەوانەش کەپێستیان تۆخە باشترە سورێکی بەھێز و تێر بپۆشن. 
لەم وەرزەدا سور و پەمەیی کاڵ پێکەوە رێک دەکەون و بەکاردێن ئەمەش ھێندەی تر خانمان بوێر دەردەخات، بەڵام ئەوانەی ھێندە بوێر نین دەتوانن پانتۆڵ یان تەنورەیەک بکەن بەسەریدا، دەتوانن پارچەیەک ئێکسیسواری رەنگ سور یان جانتا و پێڵاو یان شاڵێک، ملوانکەیەکی سور بپۆشن.

gellerytitle

gellerytitle

3 مانگ پێشتر - Jul 25 2018 2:06PM
1137
بابه‌تی زیاتر