ستایڵ
ستایڵ
لەئنستاگرامەوە:ماکیاژی ھاوینە بۆ خانمان
SNN: 

بۆ ماکیاژی ھاوینە ئەکاونتەکانی ئنستاگرام زیاتر گرنگی بەرەنگە برۆنزیەکان دەدەن بۆ دەرخستنی رەنگی ئەسمەری ھاوینە و سەرنجراکێش، ھەرچەند مۆدەی رەنگی ماکیاژ بگۆڕێت بەڵام ھەر رەنگی برۆنزی لەپێشەوەیە. 
بۆ ئەوانەی ئەم جۆرە ماکیاژەیان دەوێ دەبێ کرێمێکی ئەساسی تۆختر لەرەنگی سروشتی پێست بە ٢ پلە ھەڵبژێرن.
دواتر کۆنترۆری دەم و چاو بەرەنگی کرێمی ئەساسەکە بدەن لەدەوری لوت و گۆشەی دەم و روومەت و سمێل.
بۆ ماکیاژی چاو ھەوڵ بدە سێبەری بەرەنگی خۆڵەمێشی بۆ بکەیت و بیدەیت لەبەشی سەرەوەی پێڵوی چاو بەگۆشەی دەرەوە دواتر سێبەری کرێمی درەوشاوە بەرەنگی ئاڵتونی یان برۆنزی لێ بدەیت لەگۆشەی ناوەوە.
ھایلایتی رەنگی ئاڵتونی بدەیت لەگوپەکان و برژانگ بەماسکارا چڕ بکەیتەوە و سوراوێکی پەمەیی درەوشاوە بکەیت. 

2 مانگ پێشتر - Aug 11 2018 9:02AM
824
بابه‌تی زیاتر