ستایڵ
ستایڵ
ماکیاژی فەرەنسی بۆ شەوەئاھەنگەکانتان
SNN: 

ماکیاژی فەرەنسی جیادەکرێتەوە بەھێڵە نەرم و دیاری نەکروەکانی، کەجوانییەکانی دەم و چاو دیاری دەکات بەبێ ئەوەی پێویست بکات قورسی بکەیت بەپێداویستییەکانی ماکیاژ، لێرەدا (کریستیان ئەبوحەیدەر) شارەزای جوانکاری چەند رێنماییەک لەبارەوە دەخاتەروو.
چاوێکی سیحراوی: 
باشترە ھەندێ رەنگی کاڵ وەک سەوز و شین و خۆڵەمێشی بەکاربھێنیت ئەگەر قژت تۆخە، بەو جۆرە زیاتر رەنگی چاوەکانت دەردەخات، سێبەری بەر چاویشت با شۆکلاتەیی، کارامیل، برۆنزی، بێجی، یان قۆخی بێت. 
پێستێکی ناسک وەک ئاوریشم: دەم و چاوت بشۆ و شێدارکەر بەکاربھێنە و فاوندەیشنی لێ بدە بەڵام جۆرێک بێت لەگەڵ سروشتی پێستت بگونجێت. 
بۆ روومەتەکانت: 
برۆنزەر بەکاربھێنە بۆ دەرخستنی رووناکی درەوشاوەی چاوەکانت، ھاڕاوی برۆنزەرەکە بدە لەسەر ئەو شوێنانەی خۆر لێی دەدات. کرێمی سور یان بەرەنگی گوڵی پەمەیی بەکاربھێنە بۆ سەرگوپەکانت. 
لێوەکانت با بەرەنگی گێلاس بێت: ئەوانەی چاویان شینە باشترە سوراوی سور بکەن و سێبەری بەرچاوی خۆڵەمێشی بکەن. 

2 مانگ پێشتر - Oct 1 2018 9:23AM
1223
بابه‌تی زیاتر