ستایڵ
ستایڵ
بەوێنە: مۆدەی بۆیەکردنی ددان پەیدابوو
SNN: 

تا ئەو ساتەی ئەم ھەواڵەی تێدا دەخوێنیتەوە پێمان وابو تەنیا ددانی سپی یەکێکە لەپێودانگەکانی جوانی کەزۆرێک کەس ھەوڵی بەدەستھێنانی دەدات بەڵام دوای ئەوەی یەکێک لەکۆمپانیاکانی جوانکاریی بۆیەی ددانی داھێنا ئێستا ژنان بەشوێن رەنگی جیاوازی دداندا دەگەرێن.
بەپێی زانیارییەکانی وێبسایتی میترۆی بریتانی، کۆمپانیای Chrom بۆیەیەکی ددانی بەرھەمھێناوە کەلەشێوەی بۆیەی نینۆکدایە و دەتوانیت بەھۆیەوە رەنگی پێکەنین و زەردەخەنەکەتی پێ رێک بخەیت.
کۆمپانیاکە رایگەیاندووە ئەو رەنگە ٢٤ سەعات دەمێنێتەوە و دەتوانرێ لەرێی شتنی ددانەوە بەفڵچە و مەعجون ھەرکات بتەوێ لێی بکەیتەوە و کاتێ نانیش دەخۆیت پیس نابێ و تامیشی نیە و رەنگی لەشێوەی رەنگی خۆراکدایە.
ھاوکات لەمادەیەکی کحولی دروست کراوە و رەنگەکانیشی لەگەڵ پێودانگ ومەرجەکانی دەستەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکیدا رێک دەکەوێت.

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

2 هەفتە پێشتر - Oct 31 2018 4:45PM
835
بابه‌تی زیاتر