ستایڵ
ستایڵ
مۆدەی جلی سەربازی دێتەوە بۆ خانمان
SNN: 

ماوەی چوار ساڵە مۆدەی جلوبەرگی سەربازی ھاتۆتە نێو گۆڕەپانی مۆدەوە بەشێوەیەکی گەورە و ئەمەش زۆر بەربڵاوی بەخۆوە بینیوە و بۆتە جێ سەرنجی خانمان، بەجۆرێک جلوبەرگەکانیان بەشێوازی سەربازی و ستایڵەکەی رێک دەخەن، کەسەرەتا ئەرکێکی سەخت بوە بەڵام دواتر بۆتە شتێکی سەردەمیانە. 
لەگەڵ سەرەتای زستانی ٢٠١٩ دا مۆدەی جلوبەرگی سەربازی دێتەوە مەیدان و ئەمەشە کەھەندێ کەسە بە Camouflage Print ناوی دەبەن کەلەشێوەی بلوز و پانتۆڵ و چاکەتی تایبەت دا خۆی دەبینێتەوە کەرووپۆشکراوە بەچەندین ئێکسسوار و کڵاوی تایبەت.
ئەم ستایڵە زیاتر خانمان بەشێوەیەکی سەرنجراکێش دەردەخات و زیاتر رەنگی رەش و سپی و زەیتی لەگەڵ رێک دەخەن.
ئەمەش بەلای شارەزایانی بواری فاشنەوە، مۆدەی ئەمساڵ بۆ خانمان بوێری و شیکپۆشیان پێ دەبەخشێت لەیەک کاتدا.

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

3 هەفتە پێشتر - Nov 23 2018 3:28PM
2098
بابه‌تی زیاتر