ستایڵ
ستایڵ
مۆدەی ھەشتاکان دێتەوە
SNN: 

شارەزایەکی ئەڵمانی بواری فاشنی خانمان، نوێترین مۆدیلی ئەمساڵ دەخاتەروو.
لەوبارەیەوە (ریچی کارکۆفسکی) راوێژکاری بواری ستایڵ و فاشنی ئەڵمانی رایگەیاند عەزی بلیزەر Blazer نوێترین مۆدیلی فاشنی ئەمساڵە کەھەریەک لەنمایشکارە جیھانییەکانی وەک تیبی، دیۆن لی، بالمەین، بالینکاچا، پێوەی دەرکەوتوون. 
ئەم جۆرە عەزییە نوێیە بەشێوازی دوورینی بلەیزەر ناسراوە وەک بلەیزەرێکی درێژ کەچەندین دووگمەی پێوەیە. 
وتیشی ئەم جۆرە عەزییە لەسەر شێوەی ساڵانی ھەشتاکانی سەدەی رابردوو دروست کراوە تا شێوەیەکی جوان و دەرکەوتنێکی سەرنجراکێش و درەوشاوە و بداتە خانمان و بەشێوەیەکی سەرنجراکێش دەربکەون لەئاھەنگ و بۆنەکانی ئێواران و شەواندا.
ئەم جۆرە عەزییە ئەگەر لەگەڵ بوتی سەر ئەژنۆ Overknee بپۆشرێت، ھێندەی تر مۆرکی مێینە دەداتە ئەو کەسەی دەیپۆشێت، یان دەکرێ لەگەڵ پێڵاوی پاژنە بەرزدا بپۆشرێت.

gellerytitle

هەفتە پێشتر - Dec 4 2018 12:38PM
1468
بابه‌تی زیاتر