ستایڵ
ستایڵ
مۆدەی بەھار و ھاوینی ئەمساڵە
SNN: 

"سۆنیا گراو" ئاماژەی بەوەکردوە کەرەنگی پرتەقاڵی باڵی کێشاوە بەسەر جیھانی فاشن و مۆدەدا لەوەرزی ھاوین و بەھاردا.
ئەو شارەزایەی بواری فاشن لەئەڵمانیا دووپاتیکردۆتەوە ئەم رەنگە کاڵە رێک دەکەوێت لەگەڵ ئەوانەی پێستیان تۆخە، بۆیە ئەوانەی پێستیان کاڵە یان قژ زەردن خۆیان لەم رەنگانە بەدووربگرن.
ئەوانەی پێستیان کاڵە پێویست رەنگی پرتەقاڵی تێکەڵی رەنگی تر بکەن و ملپێچێکی رەنگاورەنگ بکەنە مل، رەنگی پرتەقاڵی بەشێوەیەکی جوان دەردەکەوێت ئەگەر ئێکسسواراتی لەگەڵدا بپۆشرێت و کاتێ جلێکی رەش دەپۆشیت یان جانتایەکی دەستی یان کڵاوی پرتەقاڵی بپۆشیت. 
سۆنیا گراو" دەڵێ رەنگی پرتەقاڵی ھەستی ئەرێنی و پڕ زیندەگی دەبەخشێت بەژیان و لەگەڵ ھەموو جۆرەکانی شێوازەکاندا دەگونجێت، دەکرێ بگونجێنرێت لەگەڵ رەنگی سەوز، شین، خۆڵەمێشی، رەش، سپی، رەنگی پرتەقاڵیش دەکرێ لەزۆرێک لەبۆنەکان و گەشتی ئێواراندا بپۆشرێت.

gellerytitle

3 هەفتە پێشتر - Feb 21 2019 4:59PM
36131
بابه‌تی زیاتر