ستایڵ
ستایڵ
زیانی بەردەوام پۆشینی کۆرسیە بۆ خانمان
SNN: 

زۆربەی خانمان خەون بەبەدەستھێنانی لەشولارێکی جوان و رێکەوە دەبینن بۆیە پەنا دەبەنە بەر پۆشینی کۆرسیە بۆ بەدەستھێنانی ئەو خەونەیان، بەوپێیەی پێیان وایە ئەمە ماسولکەکانی لەشیان توند دەکاتەوە بەڵام لەراستیدا ھیچ پەیوەندیی بەوەوە نیە و لەشیان زیان پێ دەگەیەنێ و شل و بڵی دەکات.
لەوبارەیەوە "دکتۆر ناھد الحسینی" پزیشکی راوێژکاری چارەسەری سروشتی و قەڵەویی و لاوازیی لەساحل رایگەیاندووە کەپۆشینی کۆرسیە بۆ ماوەیەکی زۆر و بەشێوەیەکی بەردەوام دەبێتە ھۆی لاوازکردنی ماسولکەکانی وورگ و پشت و سمت، بەوپێیەی ماسولکەکان ناتوانن کاری خۆیان بکەن بەھۆی ئەو فشارەوە کەلەسەرییەتی.
ئەو پزیشکە ئاشکرایکردوە کەلەش زیاتر روبەرووی توشبون بەئینزیلاق دەبێتەوە لەدەرەنجامی لاوازی ماسولکەکان سەرباری رۆڵی لەتوشبونی کەسەکان بەھەوکردنی جومگەی ڕان لەدەرەنجامی لاوازی ماسولکەی سمت و ماسولکەی پێشەوەی ڕان کەبەرپرسە لەجوڵەی ئەژنۆ و چەمانەوەی، بەو جۆرە کڕکڕاگەکەش توشی ھەوکردن دەبێ.
ھاوکات کاریگەری لەسەر پێست ھەیە و توشی سیلۆلیت و شلبونەوەی دەکات لەدەرەنجامی پۆشینی جلوبەرگێک کەفشار دروست دەکات لەسەر پێست.
ئایا پۆشینی کۆرسییە تەواو قەدەغەکراوە؟ 
ئەو پزیشکە پسپۆرە ئاشکراشیکردوە کەپۆشینی کۆرسییە چەند مەرجێکی ھەیە لەگرنگترینیان ئەوەیە کەنابێ بۆماوەیەکی زۆر و بەردەوام بپۆشرێت و تەنیا لەکاتی پێویستی دا نەبێ، دوای ئەوەش پێویستە ھەندێ راھێنانی وەرزشی بکرێت بۆ بەھێزکردنی ماسولکەی وورگ و پشت و سمت و ڕان بۆ ماوەی ٢ ھەفتە لەدوای پۆشینی.

gellerytitle

2 مانگ پێشتر - Mar 19 2019 8:36PM
38003
بابه‌تی زیاتر