ستایڵ
ستایڵ
ھاوینان ئەم جۆرە دڕاوە مەپۆشن
SNN: 

لەئێستادا زۆرێک مۆدیلی فاشن بەربڵاوە کەرەنگە کاریگەری نەرێنی ھەبێ لەسەر رووکاری گشتی مرۆڤ و تەندروستی یەکەی. 
پانتۆڵی جینز کەلەو جۆرەیە کەچەند شوێنێکی دڕاوە لەو جۆرانەیە کەبەم دواییانە دەرکەوت بەشێوەیەکی بەربڵاو لەنێو گەنجاندا لەھەموو جیھاندا. 
بەوپێیەی دەرچەکان و کونی جیاواز لەچەند شوێنێکی پانتۆڵە دڕاوەکەدا ھەیە ھەندێ بەشی قاچ دەردەخات ئەمەش وادەکات لەژێر کاریگەری کەشوھەوادا بمێنێتەوە وەک سەرما و گەرما.
کاریگەری تری خراپیشی ھەیە لەوانە پۆشینیەتی بۆ ماوەیەکی زۆر لەھاویندا زیان بەمرۆڤ دەگەیەنێت و پێست رەنگاورەنگ دەکات و ئەمەش بەھۆی ئەوەی بەزۆری خۆری بەردەکەوێت و پەڵەی سوری لەسەر دەبینرێت و شێوەی قاچ و سمت و ڕان ناشرین دەکات و توشی ھەوکردنی دەکات. 
شارەزایانی فاشن رێنمایی دەدەن بەوەی پێویستە لەھاویندا خۆ لەم جۆرە بەدووربگیرێت بۆ پاراستنی قاچەکان لەھەر گرفتێک. 

gellerytitle

2 مانگ پێشتر - Jul 18 2019 4:37PM
1044
بابه‌تی زیاتر