ستایڵ
ستایڵ
بەم پێکھاتە سروشتیانە برۆکانت ڕەنگ بکە
SNN: 

زۆربەی خانمان بەشوێن چەند ھۆکارێکدا دەگەرێن بۆ نوێبوونەوە و ھەستکردن بەگۆرانکاریی بۆیە بۆیاخکردنی برۆ یەکێکە لەمانە و بەھۆیەوە جوانی چاوی خانمان دەردەکەوێ و دەم و چاویان دەدرەوشێتەوە. 
پێکھاتەیەکی گرنگ دەخەینەروو کەلەماڵەوە دەتوانیت خۆت ئامادەی بکەیت و رەنگی سوری ترێیی دروست بێت: 
پێکھاتەکانی: 
٢ کەوچکی گەورە کەرکەدێ
١ کەوچکی گەورە خەنە 
١ کوپی بچوک ئاوی کوڵاو 
کەرکەدی و ئاوەکە بخەرە قاپێکی بچوک و با لەسەر ئاگرێکی ھێواش بمێنێتەوە تا ٣٠ دەقیقە پاشان وازی لێ بھێنە تا سارد بێتەوە و خەنەی تێ بکە و جوان تێکەڵی بکە. 
ئەم تێکەڵەیە بەبەکارھێنانی گوێ پاکەرەوە بدە لەبرۆکانت و باشترە بچیتە بەر تیشکی خۆر تا وشک دەبێتەوە، دواتر بیشۆیت. 
باشترە ھەفتانە ٢ جار ئەم رێگایە بەکاربھێنیت بۆ بەدەستھێنانی ئەنجامێکی ھەمیشەیی و جێگیر.

gellerytitle

مانگ پێشتر - Jul 27 2019 1:42PM
1550
بابه‌تی زیاتر