زانست
زانست
کۆمپیوتەر و سێرڤەرەکان رووبەرووی ھەڕەشەیەکی گەورەبونەوە
SNN: 
 
ھێرشێکی ئەلکترۆنی جیھانی سودی لەچەند داھێنانێکی تایبەت بەھاککردن بینی کەپێشتر لەلایەن ئاژانسی ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکی NSA ەوە پەرەی پێدرابوو، کەبووە ھۆی توشبوونی دەیان ھەزار کۆمپیوتەر و سێرڤەر لە نزیکەی ١٠٠ وڵاتدا، کەئەمەش بووە ھۆی لەکارکەوتنی سستمی تەندروستی بریتانی و کۆمپانیای Fedex بۆ گواستنەوەی نێودەوڵەتی.
لەو ھێرشەدا کەبەگەورەترین دانرا لەسەر ئاستی جیھان، ھاککەران بەجۆرێک بەکارھێنەرانیان خەڵەتاند کەچەند ئەتاچێک بکەنەوە کەپرۆگرامی زیانبەخشی تێدابوو لەگەڵ نامەی Spam ئاراستەیان کردبوو، کەپسوڵە و ئاگادارکردنەوەی ئەمنی لەخۆ گرتبوو.
لەدوای کردنەوەی پرۆگرامە زیانبەخشەکە، دەکەوتە گۆڕینی داتاکانی سەر کۆمپیوتەرەکە و لەبەرامبەریشدا داوای پێدانی بارمتەی (٣٠٠ بۆ ٦٠٠) دۆلاری ئەمریکی دەکرد بۆ دووبارە بەدەست ھێنانەوەی.
توێژەرانی بواری ئاسایشی ئەلیکترۆنی ئاماژەیان بەوەکردوە کەتێبنییان کردوە ھەندێ لەبەکارھێنەران لەرێی دراوی (بیت کۆین)ەوە پارەیان داوە، توێژەرێکی کۆمپانیای (ئەڤاست)ی بواری پەرەپێدانی پرۆگرامی پاراستنی کۆمپیوتەر رایگەیاند کەتێبینی (٥٧) ھەزار حاڵەتیان کردوە لە ٩٩ وڵاتی جیھانی، لەنێویاندا رووسیا و ئۆکراین و تایوان.
لەلایەکی تریشەوە ئاژانسی ھەواڵی چین (شینخوا) رایگەیاندبوو چەند خوێندنگەیەکی دواناوەندی و زانکۆکان بەھۆی ھێرشەکەوە زیانیان لێ کەوتووە.
لەبریتانیاش سکاڵا لەو ھێرشە کراوە کە(نەخۆشخانە و کلینکەکان)ی گرتۆتەوە و کۆمپیوتەرەکانی توشبووە، ھاوکات کۆمپانیای زەبەلاحی بواری گواستنەوە (فیدیکس) رایگەیاندوە کەچەند کۆمپیوتەرێکی توشی ئەو ھێرشە بووە کەبەسستمی ویندۆز کاری کردووە.
ھاوکات (فیکرام ساکور) بەرێوەبەری توێژینەوەکان لەکۆمپانیای سیمانتیک رایگەیاندوە کەژمارەیەکی کەمی کۆمپانیاکانی ئەمریکا توشی ئەو گرفتە بوە، وادیارە ھاککەران زیاتر ئەوروپایان کردۆتە ئامانج.
لەبەرامبەر ئەو ھێرشەشدا وەزارەتی ناوخۆی ئەمریکا رایگەیاندوە کەراپۆرتی ئەو جۆرە ھێرشەیان لەبەردەست بووە و ئامادەی نیشانداوەە بۆ ئاڵوگۆری زانیاری لەگەڵ کۆمپانیا بیانی و خۆماڵییەکان و پشتیوانی ھونەریی.
جێی باسە کۆمپانیای نیلیفۆنیکا بۆ پەیوەندی وایەر و بێ تەڵ لەنێو چەندین ئامانجی تردا بو لەئیسپانیا، لەگەڵ ئەوەشدا کۆمپانیای پەیوەندییەکانی پرتوگال و ئەرژەنتین کراونەتە ئامانج.
کۆمپانیای تایبەت بەئاسایشی ئەلیکترۆنی رایگەیاندوە کەھێرشەکە لەرێی پرۆگرامی تایبەتەوەکراوە کە بە (WannaCRy) ناسراوە کەلەتوانایدایە بەئاسانی و بەئۆتۆماتیکی بەنێو تۆڕە گەورەکاندا بڵاوبێتەوە و سود لەھەر دەرچەیەک ببینێت کەھەبێت.
بۆ ئەم گرفتەش کۆمپانیای مایکرۆسۆفت رایگەیاندوە کەنوێکارییەکی ویندۆزی ئاشکراکردوە بۆ پاراستنی بەکارھێنەرانی لەو گرفتە.

مانگ پێشتر - May 13 2017 3:06PM
13320
بابه‌تی زیاتر