هونه‌ر
بەڤیدیۆ: شاکیرا عاشقە
SNN: 

خانمە گۆرانی بێژی ئەمریکی (شاکیرا) ڤیدیۆ کلیپی گۆرانییە نوێیەکەی (Me enamore) ی بڵاوکردەوە کەدەیکاتە دیاری بۆ ھاورێ و خۆشەویستەکەی (جێرارد بیکیە) بەرگریکاری بەرشلۆنە. 
بەپێی زانیارییەکانی کۆمپانیای (سۆنی میوزیک)ی بەرھەمھێنەری گۆرانییەکانی شاکیرا، ئەو ڤیدیۆ کلیپەی گۆرانییەکە زیاتر لە نیو ملیۆن تەماشاکاری ھەبووە لەماوەی سەعاتەکانی یەکەمی ئاشکراکردنیدا، کەپێدەچێت لەنێو کارگەیەکی کۆن و دارستانێکی نزیک لەشاری بەرشلۆنەی ئیسپانیا کەلەپاڵ (بیکیە) دەرکەوت.
شاکیرا پێشتر لەچاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا لەگەڵ کەناڵی (تیلیمۆندۆ) رایگەیاند گۆرانییەکە بەشێکە لەئەلبومی نوێی شاکیرا کەبەناوی (ElDorado) یە کەبڕیارە ٢٦ی ئایار بکەوێتە بازارەوە.

هەفتە پێشتر - May 15 2017 9:14AM
4192
بابه‌تی زیاتر