زانست
زانست
شێوازەکانی خۆپاراستن لەڤایرۆسی Wannacry
SNN: 

توێژەرێکی بریتانی توانی رێگری بکات لەبڵاوبونەوەی ڤایرۆسی Wannacry کە توشی ھەزاران وێب سایتی جیھان بوو.
ئەو توێژەرە گەنجێکی تەمەن ٢٢ ساڵانە کەلەبواری ئاسایشی ئینتەرنێت سەر بە(بی بی سی) کاردەکات و توانی لەرێی پەیجێکی نوێوە کەبە (١٠ دۆلار) کڕیویەتی ، رێگری بکات لەبڵاوبونەوەی ڤایرۆسەکە کەتوشی سەدان رێکخراو و ھەزاران کۆمپیوتەر بوو لەجیھاندا.
پیاوەکە توانی لەرێی ناوێکی خواستراوەوە کەبە (مالویرتک) ناسراوە، لەکاتی پشوودانی خۆیدا و لەرێی (کلیلی کوشتن)ەوە لەپرۆگرامەکەدا، رێگری لە(رانسومیور)بکات، ھەرچەندە نەیتوانی ئەو زیانانەی بۆ چاک نەکرایەوە کەڤایرۆسەکە دروستی کردوە.
شێوازی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسەکە: 
١. لەرێی CD یان DVD یان USBیەوە
٢. دابەزاندنی پرۆگرامی گومان لێکراو 
٣. کردنەوەی وێب سایتە سێکسییەکان.
جۆری ڤایرۆسەکە: 
١- لاواز: ئەمەیان ئەنتی ڤایرۆسەکە ئاشکرای دەکات و دەبێتە ھۆی داخستنی روکاری شاشە و دەرخستنی نامەیەک کەداوای پارە دەکات.
٢- مام ناوەند: پرۆگرامێکی تر شاشەکە دادەخات و خۆی بە FBI یان پۆلیسی ئەڵمانیا دەخاتەڕوو.
٣- مەترسیدار: ئەمەش ھەموو داتاکانی ھارد دیسک بلۆک دەکات و داوای پارە دەکات.
چۆنیەتی خۆ پاراستن لەڤایرۆسەکە:
١. دانەبەزاندنی پرۆگرام ئەگەر لەسایتی رەسمی نەبێت
٢. دانەبەزاندنی لینکی کەسانی نەناسراو لەئیمەیڵەوە 
٣. کلیک نەکردنی ریکلامە پەسەند نەکراوەکان
٤. نەکردنەوەی وێب سایتە سێکسییەکان
٥. دابەزاندنی پشکنەری ڤایرۆس و دژە ڤایرۆس
٦. دابەزاندنی فایر وۆڵ Comodo Firewall باشترینیانە
٧. وەرگرتنی کۆپیەک لەفایلاتە گرنگەکان
شێوازی چارەسەر:
١. کۆمپانیای Kaspersky توانی توڵێکی نوێ بەناوی Noransom دابەزێنێت بۆ دۆزینەوە و چارەسەری ئەم ڤایرۆسە.
٢. دابەزاندنی نوێکاری ڤایرۆس بۆ داخستنی ئەو دەرچەیەی ڤایرۆسەکە دروستی کردووە.
٣. بەکارھێنانی شێوازی پێشکەوتوو لە Symantic . 

7 مانگ پێشتر - May 15 2017 1:10PM
13392
بابه‌تی زیاتر