کۆمه‌ڵایه‌تی
کۆمه‌ڵایه‌تی
بەتەنیا گەشتکردنی خانمان ئەمانە لەژیانی دەگۆڕێت
SNN: 

گەشتکردن دەرفەتێکی گرنگە بۆ مرۆڤ لەپێناو بەدەستھێنانی زانیاری و شارەزایی و ناسینی وڵات و رۆشنبیری نوێ، سەرباری خۆراھێنان لەسەر شێوازی جیاوازی ژیان.
کاتێ ژنان ھەست دەکەن دەتوانن بەتەنیا گەشت بکەن ئەمە دەبێتە ئەزمونێکی نوێ کەرزگاری دەکات لەچەندین کۆت و بەند و ئاستەنگ و بۆچوونی دەگۆڕێ لەبەرامبەر ژیاندا.
لەوبارەیەوە وێب سایتی (سۆت کەتەلۆگ) ٥ شتی راگەیاندوە کەشێوازی ژیانی ژن دەگۆڕێ کاتێ بەتەنیا گەشت دەکات، بەم جۆرە:
١. ناسینی کەسی نوێ: گەشتکردنی ژنان بەتەنیا دەرفەتێک دەبێ بۆ ناسینی کەسانی نوێ و رۆشنبیری نوێ و دەبێتە ھۆی دەوڵەمەند کردنی ئەزمون و ئاسۆی زانیارییەکانی.
٢. دۆزینەوەی ژەمی نوێی خۆراک: بەوپێیەی رۆڵی کەیبانوی ماڵ دەبینێت ژن گرنگی بەخۆراک و ئامادەکردنی دەدات بۆیە گەشتکردن یەکەم ھۆکارە بۆ ناسینی ژەمی نوێ.
٣. ئەزمونی نوێ: کاتێ ژنان بەتەنیا و بێ کۆت و بەندی ئەندامانی خێزان گەشت دەکەن، زیاتر ئازاد دەبن لەجوڵە و ھاتوچۆ و بەئەزمونی نوێدا تێپەڕ دەبن، وەک گەشتکردن و سەرکێشی و چێژ بینین لەسروشتی چیاو کەنار دەریاکان.
٤. ھەست کردن بەئارامی: ئەمەش زیاتر متمانە و بوێری دەکات و ھەست دەکات کەھێشتا جیھان ئارامە و بەو جۆرە نیە کەپێی وابووە.
٥. ھەست کردن بەبەھێزی: ئەمەش دەرفەتێکە تا ژنان پشت بەخۆیان ببەستن و گرنگی بەکاروبارەکانیان بدەن دوور لەھەر جۆرە دەستوەردان و رێنوێنییەک، ئەمەش ھەستی پێ دەدات کەھێندە بەھێزە بتوانێ رووبەرووی ھەر دۆخێکی لەناکاو ببێتەوە ھەر خۆی و بێ پشت بەستن بەکەسی تر.

3 مانگ پێشتر - May 16 2017 10:00AM
2702
بابه‌تی زیاتر
چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ ھاوسەری توندوتیژدا ...
بەمانەدا بزانە ھاوسەرەکەت درۆت لەگەڵ دەکا ...
باشترین شێوازی مامەڵەکردن لەگەڵ کەلەرەقی منداڵان...
گرفتی پیاوێک بەڵێنی ژوانی بە٦ کچ داوە لەیەک شوێندا ...
٦ ئاماژەی ناپاکی ھاوبەشی ژیانت...
ئەوەی ھاوسەرەکەت بەھیوایە لەکەسایەتیت بیگۆڕێت...
باشترین ٥ رێگا بۆ ئاشتکردنەوەی ھاوسەرەکەت ...
بەشێوازی قژبڕینتدا کەسایەتیت بزانە...
٥ نھێنی بۆ بەدەستھێنانی متمانەی ھاوسەران ...
ئەو ٥ دەستەواژەیەی نابێ بەژنی دووگیانی بڵێیت...
٤ سودی گرنگی لەبیرچوونەوە...
٥ رێگا بۆ بەردەوامی پەیوەندیی ھاوسەرێتی...
ئەو ٣ دەستەواژەیەی نابێ لەبەردەم منداڵ بیڵێیت...
بەم جۆرە پەیوەندی سۆزداریت لەفەیسبوک ئاشکرادەبێت...
ئەو دەستەواژانەی نابێ لەکاتی ناکۆکیدا بەکاربێت...
خۆت لەم ھەڵسوکەوتانە لەگەڵ خەسوت بەدووربگرە...
ئەو ھەڵسوکەوتانەی دوای ھاوسەرێتی بۆت ناکرێت...
ئەمانە وادەکەن پشوویەک وەربگریت دوور لەھاوسەرەکەت ...