کۆمه‌ڵایه‌تی
کۆمه‌ڵایه‌تی
ئەوەی ژنان لەپیاودا بەدوایدا دەگەڕێن
SNN: 

رێژەیەکی زۆری پیاوان ھەوڵی بەدەستھێنانی دڵی خانمانی ھەیە بەشێوازێکی جیاواز وەک گرنگیدان بەجوانی و شانازی کردن بەپارە و کارەکەیانەوە یان بەماسولکە جوانەکانیان، توێژینەوەیەک دەریخستوە کەشتێکی تر ھەیە کەسەرنجی ژنان رادەکێشێت بۆ پیاوێک بەدوور لەخواستی خۆی.
بەپێی ئەو توێژینەوەیەی کەگۆڤاری (زە ئیفۆلۆشن ئەند ھیومەن بیھەیڤەر) ئاشکرایکردووە کەژنان زیاتر بەلای ئەو پیاوانەدا سەرنجیان رادەکێشرێت کەھاوشێوەی براکانییەتی و ئەمەش راستییەکی حاشاھەڵنەگرە کەبەلای پیاوانەوە خۆش نیە.
بەپێی ئەو توێژینەوەیەی کەرۆژنامەی میرەری بریتانی بڵاویکردۆتەوە لەزاری "تامسین ساکستۆن"ی توێژەرەوە ئەو دەرەنجامانەی بەدەستیان ھێناوە بەسەر ھەموو ژناندا بەتەواوی پەیڕەو نابێت، بەڵام ھاوشێوەیییەک بەدیکراوە لەگرنگترین ھۆکارەکانی سەرنجراکێشانی پیاو بەلای ژنانەوە.

4 ڕۆژ پێشتر - May 18 2017 10:26AM
1376
بابه‌تی زیاتر