ته‌ندروستی
ته‌ندروستی
بەتوێکڵی ئەم میوانە گرفتی پێست چارەسەر بکە
SNN: 

میوە و سەوزە چەندین تایبەتمەندیی ھەیە کەتەنیا سودی نیە بۆ تەندروستی مرۆڤ بەڵکو بەکاردێت لەچەندین پێداویستی جوانکارییدا کەپێویستە بۆ جوانی پێست و درەوشانەوەی بەوپێیەی دەوڵەمەندە بەترش و دژە ئۆکسانەکان، ئەگەر گرفتی دەرکەوتنی پەڵەت ھەیە ھەوڵ بدە سود لەتوێکڵی ئەم میوانە ببینیت. 
١. توێکڵی مۆز : توێکڵی مۆز بەھێواشی بھێنە بەپێستتدا و ھەوڵ بدە (٥ بۆ ١٠ ) دەقیقە بەپێستی دەم و چاوتی دا بھێنیت و پاشان بەئاو بیشۆ.
٢. پەتاتە: ئەمەش نیاسینی تێدایە کەنیشانەی پەڵە ناھێڵێت، پەتاتە یان توێکڵەکەی بەکاربھێنە و بیدە لەشوێنی پەڵەکان تا ٢ دەقیقە.
٣. خەیار: ئەمەش شێدارکەرێکی زۆر باشە و ڤیتامین سی تێدایە بۆیە چەند پارچەیەک لەخەیاری سارد بھێنە و بیدە لەسەر پێستت و ئەمەش زیبکەی لاوێتی ناھێڵێت.
٤. توێکڵی پرتەقاڵ: ئەمەش بەوپێیەی ڤیتامین سی تێدایە لەگەڵ دژە ئۆکسانی پێویست بۆ باشترکردنی پێست. بۆیە توێکڵی پرتەقاڵ بھاڕە و تێکەڵی بکە لەگەڵ ئاودا تا شێوەی ھەویرێک دروست دەبێت، پاشان بیھێنە بەپێستتدا و با ١٠ دەقیقە پێوەی بیچت و بەئاو بیشۆ.

7 مانگ پێشتر - May 19 2017 8:46AM
2769
بابه‌تی زیاتر