ته‌ندروستی
ته‌ندروستی
باشترین رێژەی ئاو خواردنەوە لەھاویندا
SNN: 

توێژەرێک لەوێب سایتی Webmd ئاماژە بەوە دەکات کەلەشی مرۆڤ لە ٦٠%ی ئاو پێکھاتووە و ئەرکیشی ئاسانکاری ھەرس و مژین و سوڕی خوێن و دروستکردنی لیکە سەرباری گواستنەوەی مادە خۆراکییەکان و پارێزگاری لەپلەی گەرمای لەش.
شارەزایان ئاو بەھۆکارێک بۆ دابەزاندنی کێش دەزانن بۆیە دەبێ ئاو بخورێتەوە یان سستمێکی خۆراکی بگیرێتە بەر کەئاوی زۆر تێدا بێت.
توێژەرانی Mayoclinic بەگرنگییەوە باس لەوە دەکەن کەرۆژانە ئاو لەرێی ھەناسەدان و ئارەقەکردنەوە و میزکردن و جوڵەی ریخۆڵەکانەوە لەدەست دەچێت بۆ ئەوەی لەش بەشێوەی باش کاربکات پێویستە ئاو زۆر بخورێتەوە.
لەوبارەیەوە ئاماژە بەوە دەکات دەبێ پیاوان رۆژانە ١٣ کوپ ئاو بخۆنەوە کەنزیکەی ٣ لیتر ئاو دەکات و ژنانیش ٩ کوپ مانای ٢.٢ لیتر ئاو لەیەک رۆژدا.
ھاوکات ڤانیسیا غەسوب شارەزای بواری خۆراکی لەکلینکی Svelte دەڵێ باشترین رێژەی ئاو خواردنەوە لەوەرزی ھاویندا لەنێوانی (١.٥ بۆ ٢) لیتر ئاوە کەدەکاتە رۆژی (٨) کوپ.

3 ڕۆژ پێشتر - May 19 2017 5:13PM
1674
بابه‌تی زیاتر