ته‌ندروستی
ته‌ندروستی
بۆ پاراستن لەشێرپەنجە ھەنار بخۆن
SNN: 

چەندین توێژینەوە سودەکانی ھەنار دەردەخەن بۆ تەندروستی مرۆڤ بەتایبەت بۆ تەندروستی دڵ و خوێنبەرەکان و دابەزاندنی رێژەی کۆلیسترۆڵ و پاراستن لەنەخۆشی شێرپەنجە.
لەگرنگترین سودەکانی:
١. دابەزاندنی مەترسی توشبون بەنەخۆشیەکانی دڵ و خوێنبەرەکان و سەکتەی مێشک و دڵ، مادەیەکی ھاوشێوەی ئیسترۆجینی تێدایە کەبەسوودە بۆ تەمەنی نائومێدی خانمان و چارەسەری نەرمبونی ئێسک.
٢. لاوازکردنی گەشەی خانە شێرپەنجەییەکان و مەترسی توشبون بەشێرپەنجەی پرۆستات و مەمک و لیمفە رژێنەکان.
٣. دابەزاندنی رێژەی کۆلیسترۆڵ لەخوێن و فشاری بەرزی خوێن.
٤. ھاوکاری لەکۆنترۆڵ کردنی کێش و دابەزاندنی چەوریی.
٥. رووبەرووبونەوەی تێکچونی خانەکان و ھەوکردنی جومگەکان.
٦. ھاوکاری لەپاراستن لەنەخۆشی شەکرە.
٧. پاراستنی پێست و دەریشکەوتوە رۆڵی ھەیە لەبەھێزکردنی مژینی ڤیتامین دی.
سودەکانی توێکڵی ھەنار:
دەکرێ توێکڵی ھەنار بکوڵێنرێت و ئاوەکەی بخورێتەوە بۆ چارەسەری گرفتەکانی
١. گرفتەکانی ھەرس و گەدە
٢. چارەسەری گرفتەکانی قۆلۆن
٣. بەھێزکردنی تەندروستی جگەر و گورچیلە
٤. باشترینە بۆ لەناوبردنی کەڕوو
زەیتی ھەنار ئەم سودانەی ھەیە:
١. ناسراوە بەخۆراک پێدانی پێست و جوانییەکەی.
٢. دابەزاندنی کۆلیسترۆڵ و شەکر لەخوێندا
٣. دابەزاندنی پەستانی خوێن 
٤. رووبەرووبونەوەی نەخۆشی شێرپەنجە و لەناوبردنی
ھەنار ریشاڵی باشی تێدایە بۆ پاراستن لەقەبزی و نەخۆشیە درێژخایەنەکان
ھەر ١٠٠ گرام ھەنار ٤ گرامی ریشاڵە.
ھەنارێک ٥١ کالۆری تێدایە کە ٨٠%ی ئاوە و ١٢%ی کاربۆھیدراتە.
رێژەیەکی باش ئاسن و پۆتاسیۆمی تێدایە سەرباری ڤیتامین کەی.

5 مانگ پێشتر - May 19 2017 5:24PM
2370
بابه‌تی زیاتر