یاسا
یاسا
ئەشكان بەدەستی باوكی كوژرا..كەس لەئازای تێنەگەیشت
SNN: پارێزەر : ئارام عومەر
 ئەشكان بەهۆی رەفتارە خراپەكانی هاوسەرەكەی و بێزاربوونی لە ژیان، هەوڵی بۆ تۆڵەكردنەوەی لەمێردەكەی پەیوەندی لەگەڵ كوڕو پیاوی دیكەدا دورست دەكات، دوای ئاشكرابوونی پەیوەندیەكانی و بڵاوبونەوەی ناوی بەخراپ لە زانا جیادەبێتەوەو بەدەستی باوكی دەكوژرێت، لەبەردەم دادگاشدا وردەكاری دۆسیەكەشی ئاشكرادەبێت.
ئەشكان تەمەنی ٣٤ ساڵە، خاوەنی دوو منداڵەو هاوسەرەكەشی(زانا) پیشەی كاسبە و كەسایەتیەكی توڕەو ڕەزیلی هەیە، زۆرجار لەبەر لەسەر كڕینی كەلوپەلی ناوماڵ لە ئەشكان-ی داوە و چەندجارێكیش بەهۆی برین و ئازارەكانی لێدانەكانی هاوسەرەكەی چۆتە نەخۆشخانە، كەسایەتی زانا لای ئەشكان زۆر بێزراو دەبێت و بەردەوام بیر لەتۆڵەكردنەوە دەكاتەوە، تەنانەت هەندێك كات بیر لەخۆكوشتن دەكاتەوە، بەڵام لەبەر منداڵەكانی هەر زوو پەشیمان دەبێتەوە، هەر لەبەر منداڵەكانی بەرگەی ئازار و رەفتارە خراپەكانی مێردەكەی دەگرێت.
ئەشكان باوكی پێشمەرگەیە و خاوەنی دوو ژنە زۆربەی كات باوكی لای ژنی دووەمیەتی، ئەو ژنەی باوكی لەگەڵ ئەشكان كێشەیان هەیە، بۆیە خراپی رەفتارەكانی هاوسەرەكەی باوكیشی ناچاری دەكات نەچێتەوە بۆ ماڵی باوكی، بەتایبەت كە زۆركات بەهۆی دەوامەكەی باوكی لەماڵەوەش نییە، دڕندەیی زانا بەرامبەر ژنەكەی وا دەكات ئەشكان بیر لەوە دەكاتەوە ناپاكی هاوسەرگیری لە زانا بكات تا سەری شۆڕ بكات لەناو خەڵك و خزم و كەسوكاریدا، چونكە زانا بەشێوەیەك خۆی نیشان دەدات كەكەس ناتوانێت پەنجەی تۆمەتی بۆ درێژ بكات و كەس ناتوانێت باسی ژنەكەی بكات بە خراپەو پیاوێكی توڕە و خاوەن كەسایەتیەكی بەهێزی هەیە.
هەرچەندە ئەشكان ئەم كارەی زۆربەلاوە قورس دەبێت، چونكە خۆی ژنێكی خاوەن كەسایەتی باش و دڵسۆز بۆ خێزان و منداڵەكانیەتی، بۆیە سەرجێیكردنی لەگەڵ كەسێكی تردا زۆر لا قورسە كە بەتەنها رەفتارەكانی مێردەكەی هانیدەدات بیری لێ بكاتەوە، دواتر بەشێوەیەك لەشێوەكان پەیوەندی لەگەڵ كوڕەكانی هاوسێیاندا دروست دەكات و دەستپێشخەر دەبێت بۆ دروستبوونی پەیوەندی لەگەڵیاندا لەكاتێكدا پێشتر سڵاویشی لێنەكردون، پاشان لەگەڵ هەندێكیان بە تەلەفونیش قسە دەكات، بەڵام بێ ئەوەی لەگەڵ هیچكام لە گەنجەكان كاری خراپ بكات، چونكە ڕێگەی بەخۆی نادات ئەو كارە بكات ئەویش تەنها هۆكارەكەی ئەوەیە  كە بیر لەمنداڵەكانی دەكاتەوە.
دواجار بەهۆی درێژەكێشانی پەیوەندییەكان خەڵكێكی زۆر بەم كارەی ئەشكان دەزانن و تا وای لێدێت پەیوەندی لەگەڵ زیاتر لە ٢٠ گەنج دەبەستێتبەشێوەی كاتی و لەگەڵ هیچكامێكیاندا زۆر نامێنێتەوە، تا وای لێدێت ناوی بە خراپ بڵاودەبێتەوە و چەندین قسەی جۆراو جۆری لەسەر دەكرێت، ئیتر ئەشكان بەو ئامانجەی دەگات كە خەڵك پەنجەی تۆمەت بۆ مێردەكەی ڕابكێشن.
لەدوایدا ئەم بابەتە دەگاتەوە مێردەكەیی و لەخەڵكی دەبیستێت و دوای ساغبوونەوە و ئاشكراكردنی كردارەكەی ئەشكان لەلای زانا، كە تەنانەت وردەكاری روداوەكە هەمووی لە دەمی ئەشكان خۆیەوە دەیبستێت و بەزۆر هەموو ڕاستییەكانی بۆ باس دەكات، بۆیە بڕیاری جیابونەوە لە ئەشكان دەدات و دەیباتەوە بۆ ماڵی باوكی، كاتێك ئومێدی باوكی ئەشكان لەدەوام دەگەڕێتەوە و بابەتەكە دەزانێت و زۆر توڕە دەبێت، دەڵێت ئابڕووم چوو و لەسەربابەتی شەرەف مێردەكەی لێی جیابۆتەوە.
دوای بیستنی روداوەكە ئومێد كە باوكی ئەشكانە، بە ئەشكان دەڵێت خۆت كۆبكەرەوە بەڵام زۆر بەتوڕەییەوە پێی دەڵێت بۆیە ئەوانەی هەموو لەماڵەوەن گومان دەكەن لەوەی ئومێد نیازی باشی نییە، كاتێك ئەشكان دەباتە دەرەوەی شار دووبارە ئەشكان هەموو بابەتە بۆ باوكی باسدەكاتەوە و تێیدەگەیەنێت كە ئەم كارەی تەنها بۆ تۆڵەكردنەوە لە مێردەكەی كردووە و هیچ كارێكی خراپی لەگەڵ هیچكام لە گەنجەكان ئەنجامنەداوە، بەڵام باوكی هیچ گوێی لێناگرێت، لەناوچەیەكی دوور دوو فیشەك دەنێت بەسەریكچەكەیەوە و دەیكوژێت و دواتر باوكی خۆی ڕادەستی پۆلیس دەكات، دەڵێت خۆم كچەكەم كوشتووە، دوای كردنەوەی پەڕاوی لێكۆڵینەوە و ئەنجامدانی لێكۆڵینەوەی ورد، بەبڕیاری دادگا بەماددەی ٤٠٦ لەیاسای سزادانی عیراقی، ئومێد سزایی زیندانی هەتا هەتایی بەسەردادەسەپێنرێت.

تێبینی: ئەم ڕووداوە ڕاستەقینەیەو لەیەكێك لەدادگاكان تۆماركراوە، ناوەكانیش سەرجەمیان خوازراون.
 
5 مانگ پێشتر - Jun 23 2017 3:26PM
39266
بابه‌تی زیاتر
باوان پلانی‌ پێكهێنانی‌ ژیانی‌ هاوسه‌رێتی‌ له‌زیندان ده...
ئەحمەد بەگریانەوە کوشتنی دایکی دەگێڕێتەوە..هاوسەرگیرییە...
سەعد بەدوو فیشەك كۆتایی بەژیانی مامی هێنا...
به‌ختیار چۆنیه‌تی‌ كوشتنی‌ سالار و ته‌قه‌كردن له‌كوڕه‌ك...
كارزان لەسەر گومان باوكی دەكوژێت و برایەكی برینداردەكات...
سەعید بۆ تۆڵەکردنەوە لەخێزانێک پەلاماری کچەکەیان دەدات...
بۆماوه‌ی‌ سێ‌ مانگ سێكسی‌ له‌گه‌ڵ كردو دواتر كوشتی‌..به...
سه‌ردار ته‌رمی‌ ژنه‌كه‌ی‌ به‌ده‌رمانێك روپۆش ده‌كات...
ناسک بەھۆی سەرمایەکەی باوکییەوە بەچەقۆ کوژرا...
كورد مه‌م و زینی لێ نابڕێت.. چیرۆكه‌ ناخ هه‌ژێنه‌كه‌ی (...
هاوڕێ‌ بۆ هەڕەشەكردن یاری لەشجوانی دەكات...
مامۆستایەک بۆ خۆشەویستی خوێندکارێکی 15 زیندانی دەکرێت...
نازە بەدەرخواردانی ژەهر تۆڵە لە سەعید دەكاتەوە...
منداڵێك په‌یوه‌ندییه‌ نهێنیه‌كه‌ی‌ دایكی‌ ئاشكراده‌كات....
ئەشكان بەدەستی باوكی كوژرا..كەس لەئازای تێنەگەیشت...
ژیار ژنبرایەکی بەچەکوش کوشت...
به‌سه‌رخۆشی‌ په‌لاماری‌ پوری‌ ده‌دات...
دارکۆ دوای دزیکردنی لەدایک و باوکی چی بەسەر ھات ؟...
123