هونه‌ر
لۆرد باشترینی ٢٠٠ ئەلبومی مسۆگەرکرد
SNN: 

خانمە گۆرانی بێژی پۆپی نیوزلەندی (لۆرد) سەرتۆپی لیستی ھەفتانەی بیلبۆردی بۆ باشترین ٢٠٠ ئەلبوم بۆ یەکەمجار تۆمارکرد.
(لۆرد) لەرێی ئەلبومی (میلۆدراما)وە کەدووەم ئەلبومی ئەو خانمە تەمەن ٢٠ ساڵانەیە سەرکەوتنی بەدەستھێنا کەتوانی ٨٢ ھەزار ئەلبوم و ٤٠ ھەزار گۆرانی لێ بفرۆشێ و زیاتر لە ٣٥ ملیۆن جاریش لەسەر ئینتەرنێت گوێی لێ گیراوە.
ئەمیش سێیەم کچە گۆرانی بێژە کەسەرتۆپی لیستەکە مسۆگەر بکات دوای ھەردوو ئەلبومی (ویتنس)ی کەیتی پێری و (ھۆبلیس فاونتین کینگدەم)ی ھالزی، کەئەم ھەفتەیە ئەلبومەکەی کەیتی پێری ھاتە ئاستی ١٣ مینەوە.

5 مانگ پێشتر - Jun 27 2017 3:29PM
28189
بابه‌تی زیاتر