یاسا
یاسا
نازە بەدەرخواردانی ژەهر تۆڵە لە سەعید دەكاتەوە
SNN: 
نازە دوای ئەوەی سەعیدی مێردی ژنی دووەم دەهێنێت، چەندجارێك هەوڵی خۆكوشتن دەدات و دواتر زوو پاشگەزدەبێتەوە، بەڵام بەژەهرخواردكردنی ژنەكەی تر تۆڵە لە سەعید دەكاتەوە و بەبڕیاری دادوەریش سزایی لەسێدارەدانی بەسەردا دەسەپێندرێت.
سەعید تەمەنی ٤٧ ساڵە و دانیشتووی یەكێك لە گوندەكانی باشوری كوردستانەو خاوەنی ژنێك و ٥ منداڵە، لەبەرئەوەی سەعید زووهاوسەرگیری كردووە و لەگەڵ نازەی خێزانی ئێستا هەردووكیان نەنك و باپیرن، سەعید كارگەی دروستكردنی بلۆكی هەیە خەریكی دروستكردنی بلۆكەو خۆیی و دوو كوڕی لەو كارگەیە كاردەكەن، بەهۆی زۆرمانەوەی لەكارگەكەدا بۆ كاركردن، هەر لەناو كارگەكەدا دوو ژووری دروستكردووە بۆكاتی پشوو وەرگرتن.
دوای ئەوەی داعش پەلاماری چەند ناوچەیەكی عیراقیدا و داگیركرد، بەشێكی زۆر لەهاوڵاتیانی پارێزگاكانی ناوەڕاست كە داعش پەلاماریدا هاوڵاتیەكانی ئاوارەی كوردستان بوون، بۆیە ڕۆژێك پیاوێكی عەرەب كەئاوارەی موسڵە لەگەڵ خێزانەكەی و كچێكی خۆی كە تەمەنی ٢٩ ساڵە دەچنە ئەو كارگەیەو داوای شوێنی مانەوە لە سەعید دەكەن، بۆیە سەعید بەزەیی پێیاندادێتەوە و یەكێك لەو دوو ژوورەیان پێدەدات، بەڵام تەنها یەك مەرج بۆ ئەم خێزانە ئاوارەیە دادەنێت، ئەویش ئەوەیە شەوانە دوو جار ئاوپڕژێنی بلۆكەكان بكەن، كابرای عەرەب زۆری پێخۆش دەبێت و بەمەرجەكە ڕازی دەبێت، چونكە جێگای دەستكەوتوە.
دوای ماوەیەك مانەوەیان لەو كارگەیەدا، وردە وردە كابرای عەرەب شارەزایی لەكارەكە پەیدا دەكات و تاوای لێدێت بەڕۆژانە كار بۆ سەعید دەكات، سەعیدیش هاوكاری ماددی خۆیی و خێزانەكەی دەكات، بەڵام سەعید بەهۆی كچەكەی ئەو خێزانە عەرەبەوە چەندجارێك توشی كێشە بووە، چونكە گەنجی ناوچەكە دەهاتن بۆ كارگەكە بەپاساوی جیاجیا بەمەبەستی بینینی ئەو كچە.
ئەو كچە كەپێش ئاوارەبوونیان هاوسەرگیری ئەنجامدابوو، بەڵام هاوسەرەكەی بەدەستی چەكدارەكانی داعش كوژرابوو، بۆیە سەعید بیری لەوەكردەوە ئەو كچە بباتەوە بۆ ماڵی خۆیان بۆئەوەی لە كارگەكە دووری بخاتەوە و هاوكات لەئیش و كاری ماڵەوەشدا هاوكاری نازەی خێزانی بكات، باوی كچەكەش بەو داوایە رازی بوو، لەبەرئەوەی كچەكە جوان و  رووخۆش و ئیشكەربوو وردە وردە سەعید دڵی بۆی جوڵاو بیری لەوەكردەوە هاوسەگیری لەگەڵدا بكات، كاتێك سەعید ئەو بابەتە لای نازەی خێزانی باسدەكات یەكسەر نازە نەخۆش دەكەوێت و بۆماوەی چەند هەفتەیەكیش لەنەخۆشخانە دەمێنێتەوە.
دواتر سەعید هەر لەسەر جێبەجێكردنی بڕیارەكەی پێداگیردەبێت، كچەكە لەباوكی دەخوازێت و بۆئەوەی توشی كێشەی یاسایشی تووش نەبێت سەعید كچەكە تەنها لەلای مەلا مارەدەكات و پاشان دەیگوازێتەوە.
نازە بەو هاوسەرگیرییە زۆردڵتەنگ دەبێت و چەندینجار هەوڵی خۆكوشتن دەدات، بەڵام لەبەر منداڵەكانی زوو پاشگەزدەبێتەوە، بۆیە بیرلەوەدەكاتەوە ژنە تازەكەی مێردەكەی لەناوببات لەرێگەی بەكارهێنانی ژەهرەوە، بۆجێبەجێكردنی كارەكەش ماوەیەك خۆی دەكات بەهاورێی تاوەكو متمانەی لەلادروست دەكات، ڕۆژێك ژەهرەكەی بۆ دەخاتە ناو كولیچەوەو دەرخواردی دەدات، دوای دوو كاتژمێر لەخواردنی كولیچە ژەهراوییەكە دەستبەجێ ژنە عەرەبەكە كەژنی دووەمی سەعید دەكات گیانلەدەستدەدات، دوای ئەوەی تەرمەكەی دەبەنە لای پزیشكی دادوەری و توێكاری بۆ هۆكاری مردنەكەی دەكرێت دەردەكەوێت كە ژەهرخوارد كراوە.
دوای لێكۆڵینەوە نازەی ژنی یەكەمی سەعید ددانە بەتاوانەكەیدا دەنێت و دوای گرتنەبەری ڕێكارە یاساییەكان، بەپێی ماددەی ٤٠٦ لە یاسای سزادانی عیراقی سزایی لەسێدارەدانی بەسەردا دەسەپێندرێت.
تێبینی: ئەم ڕووداوە ڕاستەقینەیەو لەیەكێك لەدادگاكان تۆماركراوە، ناوەكانیش سەرجەمیان خوازراون.
4 مانگ پێشتر - Jul 7 2017 3:23PM
11744
بابه‌تی زیاتر
باوان پلانی‌ پێكهێنانی‌ ژیانی‌ هاوسه‌رێتی‌ له‌زیندان ده...
ئەحمەد بەگریانەوە کوشتنی دایکی دەگێڕێتەوە..هاوسەرگیرییە...
سەعد بەدوو فیشەك كۆتایی بەژیانی مامی هێنا...
به‌ختیار چۆنیه‌تی‌ كوشتنی‌ سالار و ته‌قه‌كردن له‌كوڕه‌ك...
كارزان لەسەر گومان باوكی دەكوژێت و برایەكی برینداردەكات...
سەعید بۆ تۆڵەکردنەوە لەخێزانێک پەلاماری کچەکەیان دەدات...
بۆماوه‌ی‌ سێ‌ مانگ سێكسی‌ له‌گه‌ڵ كردو دواتر كوشتی‌..به...
سه‌ردار ته‌رمی‌ ژنه‌كه‌ی‌ به‌ده‌رمانێك روپۆش ده‌كات...
ناسک بەھۆی سەرمایەکەی باوکییەوە بەچەقۆ کوژرا...
كورد مه‌م و زینی لێ نابڕێت.. چیرۆكه‌ ناخ هه‌ژێنه‌كه‌ی (...
هاوڕێ‌ بۆ هەڕەشەكردن یاری لەشجوانی دەكات...
مامۆستایەک بۆ خۆشەویستی خوێندکارێکی 15 زیندانی دەکرێت...
نازە بەدەرخواردانی ژەهر تۆڵە لە سەعید دەكاتەوە...
منداڵێك په‌یوه‌ندییه‌ نهێنیه‌كه‌ی‌ دایكی‌ ئاشكراده‌كات....
ئەشكان بەدەستی باوكی كوژرا..كەس لەئازای تێنەگەیشت...
ژیار ژنبرایەکی بەچەکوش کوشت...
به‌سه‌رخۆشی‌ په‌لاماری‌ پوری‌ ده‌دات...
دارکۆ دوای دزیکردنی لەدایک و باوکی چی بەسەر ھات ؟...
123