دیدار
دیدار - مه‌گه‌زین
لوقمان سەلیم : گۆرانیەکانم عەشق و ئەوینداری لەپشتەوەیە
SNN: کۆسار مەحمود

ھونەرمەند لوقمان سەلیم یەکێکە لەدەنگە دیارەکانی کوردستان بەگشتی و شاری سلیمانی بەتایبەتی ، و ھەوادار و گوێگری تایبەتی خۆی ھەیە و ھەمیشە بەرھەمی نوێی پێشکەشی ھەوادارانی کردووە و لەدیدارێکی تایبەتدا لەگەڵ SNN بەس لە چەند پرسێکی ھونەری و تازەترین کاری دەکات ، کە ئەنجامدانی کۆنسێرتێکە لەھەڵەبجەی شەھید.
ھونەرمەند "لوقمان سەلیم" لەدایک بوی شاری سلێمانیە و خێزانی پێک ھێناوەو لەساڵی ١٩٨٩وە تا ئێستا واتە نزیکەی ٢٨ ساڵە سەرقاڵی کاری ھونەرییە .

SNN: بە کێ دەوترێت ھونەرمەند ؟
لوقمان سەلیم : ئەو پرسیارە بابەتێکی زۆر ھەڵدەگرێت ، ھونەرمەند زۆر لەوە گەورەترە کە ئێستا ھەندی کەس ئەو ناوەی لە خۆی ناوە و گۆرانی دەڵی ، من ئێستاش بە حەزەرەوە بەخۆم دەڵیم ھونەرمەند ، بۆ ئەوەی ھونەرمەند بیت دەبێت خەڵک و جەماوەر ئەو ناسنامەیە بدات بە ھونەرمەند و دیدی خەڵک بکرێتە پێوەر .
SNN: پێویستە ھونەرمەند چ تایبەتمەندییەکی ھەبێت ؟
لوقمان سەلیم : کۆمەڵی تایبەتمەندی ھەیە پێویستە لە ھونەرمەنددا ھەبێت ئەوانیش " دەنگ خۆشی ، سەلیقەی جوان ، و شارەزای مقامات ، وشارەزای ئامێرە میوزیکەکان ، و لانیکەم ژنینی ئالەتێکی میوزیکی بزانێت، وبتوانیت ئاواز دابنێیت ، و خاوەنی مەعریفەیەکی جوان بێت ، سەرەڕای ئەمانەش ھونەرمەند لە وڵاتی ئێمە دەبێت خاوەنی خووڕەوشتێکی زۆر بەرز بێت.
SNN: پێویستە ھونەرمەند چی بکات بۆ ئەوەی باڵانسی خۆی ڕابگرێت ؟
لوقمان سەلیم : ئیشی کەم و پوخت بکات  و سەرقاڵی ھونەری رەسەن بێت نەک تەقلید و وترا و ئاوازی بێگانە بێنێت ، جا تورکی یان فارسی  یان عەرەبی بێت ، گەر واشیکرد ، ئەوا ھەر ، ماوەیەکە و دواتر بیر دەچێتەوە چونکە گوێگران بە گۆرانیە سەرەکیەکە بە ئاوازەکە ئاشنا بوون و دەگەڕێنەوە بۆی  بەوشێوەیە گرنگی کوردیەکە تەقلیدەکە نامێنیت ، بۆیە تا میلۆدی کوردی بێت باشترە ھەم بۆ ئەزمون و ئەرشیفی ھونەرمەند ، ھەم بۆ خزمەت کردنی ھەواداران و کۆمەڵگەکەی .

SNN: لەگەڵ چەند گروپی میوزیک کارت کردوە تائێستا ؟
لوقمان سەلیم :  لەگەڵ زۆرێک کارم کردوە بەڵام ئەوەی لە بیرم بێت  ،تیپی مۆسیقای سلێمانی ، تیپی مۆسیقای شنروێ ، گروپی میوزیکی لوڕ  ،گروپی پایز، تیپی مۆسیقای فۆلکلۆر کارم کردوە.
SNN: گۆرانی ھاوبەشت لەگەڵ ھیچ ھونەرمەندێک ھەیە ؟
لوقمان سەلیم :  بەرھەمێکمان ھەیە لەگەڵ خاتو (ئاڤان عوسمان)  ئاوازی کاک ھەرێمی عومەر رەزایە و کۆمەڵەی ھونەرە جوانەکانی کورد ھەستان بەو ئیشە ، ئەوەش کارێکی زۆر باش بوو، بەوەی  ھەم سرود بو ھەم گۆرانی کەتێیدا  باسی ئاشتی و جەنگی تیابو ، وەک دەزانین جەنگ ھەمیشە مایەی ماڵوێرانیە و ئەوشوێنانەی کە جەنگی تێدا ڕونادات بارودۆخێکی جوانتر و باشتریان ھەیە ، بۆیە داوامان کردن جەنگ رونەیات و دژی وەستاینەوە .
SNN: حەز دەکەیت لەگەڵ چ ھونەرمەندێک گۆرانی بلێیت ؟
لوقمان سەلیم : تائێستا لەگەڵ زۆرێک لە ھونەرمەندەکاندا بەرکەوتنمان ھەبووە لە کاتی بۆنە و ئاھەنگەکاندا ، بەدوو قۆڵی و سێ قۆڵی گۆرانیمان ووتوە ، بەڵام بۆ داھاتوو ، ئێستا بەم خێراییە نازانم جارێ لەگەڵ کی حەز دەکەم ، پێویستە بەپێی بارودۆخی ئەوکاتە بڕیاری لەسەر بدرێت.

SNN: حەزت بە چ ستایلێکی گۆرانی وتنە تا کاری لەسەر بکەیت ؟
لوقمان سەلیم : ئەو ستایلەی ئێستا کاری لەسەر دەکەم ھەستەکەم بۆ من گونجاوە  ، ھەرچەندە زۆرێک لە ھاوڕێیان و ھەوادارن ھەیە حەزی لە سونەتیە ھەیە لە ئەرەبێسکە ، یان پاپ سونەتی  یان تەختی شەرقی ، من خۆشبەختانە لەو بوارانەیا توانویومە ئیش بکەم ، تەنانەت غەریبیەکانیشم تاقیکردوەتەوە ، بەڵام خۆم زیاتر حەزم لە سونەتی و مقامات و ئەوبەرھەمانەیە ڕۆح ئارام دەکاتەوە .

SNN: بەدەنگی کام لە ھونەرمەندان سەرسامیت ؟
لوقمان سەلیم : ئیستا ئەوانەی لەژیاندا ماون زۆر ھەیە گوێیان لێ دەگرم ، رەنگە بەھۆی بیرچونی ناو ، ھەندێک لێم زویر ببن لەبەر ئەوە ناوی کەس ناڵیم ، بەڵام زۆربەی ھونەرمەندان دەنگیان خۆشە و بەپێی ستایلی منیش دیارە گوێ لە کێ دەگرم و رەنگە ھەندێ کەسیش ھەبێت نەتوانم گوێی لێ بگرم.
 SNN: پێویستە ھونەرمەند عاشق بێت بۆ ئەوەی ھونەرەکەی سەرکەوتوو بێت ؟
لوقمان سەلیم : عەشق دوو مانای ھەیە ، عەشق بەو پیشەیەی پێیەوە سەرقاڵیت ،وە عەشق لە پشت ئیشەکان ، ئەمەش جیای دەکاتەوە لە خۆشەویستی کە ئەمەیان ڕەنگە بۆزۆر شتی ھەبێت لە نیشتیمان لە ھاوڕێ لە دایک ، ببێت ، بەڵام مرۆڤ یەکجار عاشق دەبێت ، منیش عاشقی ھونەرەکەمم  ، بۆیە تا مابم ھەمیشە حەز دەکەم بەردەوام بم.

 SNN: گۆرانیت بۆ کەسێکی  تایبەت وتوە ؟
لوقمان سەلیم : ناتوانم بڵیم بۆ کەسی زۆر تایبەت گۆرانیم وتووە ، بەڵام زۆربەی   گۆرانیەکانم ئەویندارین و عەشق و خۆشەویستی لە پشتەوەیە ، ھەرکەسێک گوێگری بێت درک بەوە دەکات .
 SNN: پلان و کارکردنت بۆ داھاتوو چیە ؟
لوقمان سەلیم : بەرھەممان لە بەردەستدایە ،بەڵام جارێ بابمێنی تا ماوەیەکی دیکە ، و لەم دوایانەش دا بەرھەمی نوێم بڵاو کردوەتەوە .

 SNN: تا ئێستا گۆرانیت وتووە بۆ ھەڵەبجە ؟
لوقمان سەلیم : وەک وکلیپ و گۆرانی تاک  تا ئێستا نەموتوە ، بەڵام لە دوای ساڵی ١٩٩١ەوە  لەزۆربەی یادەکانی ھەڵەبجەدا لە شارەکە یاخود لە سلێمانی کرابێتەوە ، لەگەڵ تیپی مۆسیقای شنروێ ، بۆ ماوەی ١٥ ساڵ بەبەردەوامی بەشداریم کردوە بە بەرھەمی تایبەت بە ھەڵەبجە .
 SNN: بەو پێیەی شاری ھەڵەبجە جیاوازییەک و تایبەتمەندییەکی ھەیە لەلات ، ئەنجامدانی کۆنسێرت لەم دوایانەدا لەو شارە چ ھەستێکی پێ بەخشیت ؟
 لوقمان سەلیم :  ھەستێکی زۆر خۆشم  ھەیە ، ھەمیشە  ئاواتم ھەبووە سەردەقی کۆنسێرت بم لەھەڵەبجە ، و  پێم وابێ یەکەم کەسم بەو شێوازە لە ھەڵەبجە کار بکەم ، پێشتر بۆنەی  بچوک کراوە و خۆشحاڵم وجێگای شانازی و گەورەییە بۆ من و ھەوڵ بدەم دڵی ھەوادارانم لەم شارە خۆش بکەم ، وە من پێم وایە شاری ھەڵەبجە ناکرێ لە ساڵێکدا تەنھا ڕۆژێک خەمی لێ بخورێت و پێویستە بەردەوام لەھەموو بوارە جیاوازەکاندا خزمەت بکرێت .

12 مانگ پێشتر - Jul 7 2017 5:14PM
3608
بابه‌تی زیاتر
گۆران ئایار: بەگۆرانی برادەر دۆست و دوژمنی خۆمم ناسی...
سوڵتان: کۆمپانیاکانی ھونەر دەستی گەنجان ناگرن...
نیان عەزیز: خۆم بۆ شاجوانی کوردستان ھەڵدەبژێرم...
​ئاسۆس جاف پەیکەر بۆ ھونەرمەندێکی کورد دروست دەکات...
خاوەن پێداویستیەکی تایبەت نھێنی سەرکەوتنەکانی ئاشکرادەک...
ژیلیا: ھیچ کەس ناتوانێت رێگریم لێ بکات...
هەڵوێست :گۆرانی ئاینی دەڵێم...
ئەمەل سەعید کوردە: پێویستە بەرێچکەشکێن ناومان بنێن...
توانا حەمە: ھونەرمەند دەبێت کەسێکی نائاسایی بێت...
میران بورھان عاشقی سلێمانیە...
ھەردی سەلامی: کارێک نەبێتە ھۆی دەرکەوتنم ئامادە نیم بیک...
ئارام سەردار: کاری دەرھێنانم بۆ زیاتر لەھەزار گۆرانی کر...
غەزەل مستەفا بەرھەمی نوێ تۆمار دەکات ...
جەنگیز: یەکەم کارم گۆرانیەکە بەزاراوەی سۆرانی ...
رەوەز:حەز دەکەم بەزمانی تورکی گۆرانی بڵێم...
لوقمان سەلیم : گۆرانیەکانم عەشق و ئەوینداری لەپشتەوەیە...
ئاریان کەریم: بۆ بژێوی ژیان کوردستانم جێھێشتووە...
رازە: ئەمساڵ مۆدیلی قژی کورتە...
123