کۆمه‌ڵایه‌تی
کۆمه‌ڵایه‌تی
ئەو ٥ دەستەواژەیەی نابێ بەژنی دووگیانی بڵێیت
SNN: 

لەراستیدا ژنان بەقۆناغێکی ھەستیار و سەختدا تێپەردەبن لەکاتی دووگیانیدا ئەمەش وادەکات بەرپرسیارێتیەکی زیاتر بکەوێتە سەر ھاوسەرەکەی وەک چاودێریکردن و مانەوە و پشتیوانیکردنی بەردەوام و کەمکردنەوەی فشاری دەروونی لەدەرەنجامی دوگیان بونییەوە.
بەوپێیەش پیاو دەبێ خۆی لەھەندێ لەو دەستەواژە نەرێنییانە بەدووربگرێت کەرەنگە ببێتە ھۆی بریندارکردنی ھەستی ئەو خانمە، لەوبارەیەوە وێب سایتی (پریگنەنت) پێنج دەستەواژەی دەستنیشان کردوە کەنابێ پیاوان بەھاوسەرەکانیانی بڵێن لەکاتی قۆناغی دووگیانیدا: 
١. کێشت زیادی کردووە: بەتایبەت ئەم خاڵەیان کەخانمان زۆر ھەستیارن لەبەرامبەر زیادبونی کێشدا بۆیە ئاساییە کەھاوسەر رەچاوی ئەم خاڵەی ژنەکەی بکات و بەقەڵەو بانگی نەکات ئەگەر بەگاڵتەش بێت.
٢. بەھۆی ئەم دووگیانییەتەوە تەمەڵ بوویت: نابێ پیاو تێبینی نەرێنی لەھاوسەرەکەی بدات و نابێ بەتەمەڵی وەسف بکات چونکە ئاساییە لەم کاتەدا جوڵەی کەم دەبێتەوە و ماندوو دەبێت.
٣. گرنگی زیاتر بەخۆت بدە:رەنگە خانمان بەدرێژایی دووگیانی گرنگی ھێندە نەدەن بەشێوازی لەشولار و خۆرێکخستنی خۆیان ئەمەش ووادەکات ھاوسەرەکەی داوا بکات گرنگی زیاتر بداتە خۆی بەڵام نابێ بەو جۆرە بێت کەھەست بکات کەچیتر سەرنجراکێش نیە لەبەرچاوی ھاوسەرەکەی.
٤. بەیانی چیت حەز لێ بوو بۆت دەکڕم: لەسەرەتای دووگیانیدا ژنان بێزوو دەکەن و شتێک داوا دەکەن کەرەنگە ھەرگیز داوای نەکردبێت جا ئەمە میوە و سەوزە یان جۆرێک خواردەمەنی بێت، بۆیە دەبێ یەکسەر بۆی دابین بکەیت.
٥. ماڵەکە زۆر دراوە بەسەر یەکدا: رەنگە ژنان لەقۆناغی دووگیانیدا نەتوانن وەک پێویست کاروبارەکانی ماڵ بەرێوەبەرن بۆیە نابێ رەخنەی رووبەروو بکەیتەوە بەڵکو ھەوڵ بدە ھاوکاری بکەیت لەرێکخستنی کاروباری ماڵ و قاپ شتن و خواردن ئامادەکردنیشدا ئەگەر توانیت.

2 هەفتە پێشتر - Jul 8 2017 10:04AM
7750
بابه‌تی زیاتر