ترافیک
لەکاتی شۆفێریکردن لەگەرمادا پەیڕەوی ئەمانە بکە
SNN: 

شۆفێری چێژێکی زۆری تێدایە بۆ خەڵک بەڵام لەکاتی بەرزبونەوەی پلەی گەرمادا بابەتەکە سەخت دەبێت و دەبێ پەیڕەوی چەند رێنماییەکی ھاتوچۆ بکەیت بۆ رێگری لەرووداوەکان و سوتانی ئۆتۆمبیل.
لەنێویاندا:
١. تەماشاکردن و پشکنینی تایەکان و فشاری ھەوا
٢. دڵنیابوونەوە لەتەبرید و ئیستۆپ
٣. باشترە بەرێگای قەرەبالغَ نەرۆیت و خۆ لەبەرزی پلەی گەرمای مەکینە بپارێزیت 
٤. خۆ بەدوورگرتن لەشۆفێری لەکاتی گەرمادا، باشترە لەبەیانیان بچیتە دەرەوە
٥. ھەمووکات دڵنیابونەوە لەئاوی رادێتەر و ساردبێت
٦. باشترە رێگای رێک بگریتە بەر وەک لەتونێل و پرد.
٧. باشترە لەکاتی گەرمای زۆردا سەری رادێتەر نەکەیتەوە.
٨. دڵنیابونەوە لەفانی فێنکردنەوە
٩. دەبێ کەمێک پەنجەرە بکەیتەوە
١٠. پڕ نەکردنی تانکی ئۆتۆمبیل بەزۆری 
١١. ئێواران بەنزین تێ بکە

3 مانگ پێشتر - Jul 10 2017 1:45PM
9824
بابه‌تی زیاتر