لەکوردستانەوە
زانکۆکانی دەرەوە بۆ وەرگرتنی خوێندکار دێنە ھەرێم
SNN: ھەورامان ھاشم

پیشانگەی نێودەوڵەتی بۆ زانکۆکان لەسلێمانی بە بەشداری ٢٠ زانکۆی ھەرێم و حەوت وڵاتی دەرەوەی ھەرێم بەرێوەدەچێت و بەرێوەبەری پێشانگاکەش رایدەگەیەنێت، ئامانجمان ئەوەیە خوێندکارانی کورد لەنزیکەوە ئاشنا بێت بەزانکۆکانی دەرەوە و دڵنیا بێت لەوەی کام زانکۆیە کوالیتی خوێندن تیایدا باشە.
لەشاری سلێمانی کۆمپانیای (SLC) بۆ خزمەتگوزاری زانستی پیشانگەیەکی نێودەوڵەتی بۆ زانکۆکان کردەوە و بڕیارە ماوەی دوو رۆژ بەردەوام بێت. 
ئارام محەمەد بەرێوەبەری پیشانگەکە بە SNNی راگەیاند: ٢٠ زانکۆ لە حەوت وڵات و زانکۆکانی دەرەوە بەشدارن،  بەشێک لەزانکۆکان داشکاندنیان کردووە بۆ خوێندکاران و ھەندێکیشیان خەرجی خوێندکاران دەکەن لەمانەوەو کرێی ھاتووچۆ.
وتیشی: ئامانجی پیشانگەکەش ئەوەیە خوێندکارانی کورد لە نزیکەوە ئاشنا بێت بەزانکۆکانی دەرەوە و دڵنیا بێت لەوەی کام زانکۆیە کوالیتی خوێندن تیایدا باشە و  دواتر داواکاری خوێندن پیشکەش بکات. 
ئاماژەی بەوەشدا، ئاستی زانکۆکان جیاوازەو تیایاندا ھەیە کە ئاستی زۆر بەرزە، ھەر لەم پیشانگەیەدا زانکۆکان پەیوەندیان دروستکردووە تاوەکو بتوانن لە ئایندەدا ئاڵوگۆڕی خوێندکار بکەن لە نێوان خۆیاندا.
راشیگەیاند: خوێندکار دەتوانێت لە رێگای ئەم پیشانگەیەوە بۆ بەکالۆریۆس و ماستەر و دکتۆرا لەو زانکۆ و بەشەی  خۆی دەیەوێت داواکاری خوێندن پێشکەش بکات و زۆرێک لە خوێندکارانیش داواکاری خوێندنیان بۆ خوێندنی بەکالۆریۆس لە زانکۆکاکانی ھەرێم و دەرەوە پێشکەش کردووە.

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

هەفتە پێشتر - Jul 15 2017 9:27AM
3507
بابه‌تی زیاتر
کاریگەرییە تەندروستیەکانی تاوەرەکانی مۆبایل دەخرێنەڕوو...
لەڕێگەی کاریکاتێرەوە "نەقیزە"ی دەسەڵات دەدرێت...
بەڤیدیۆ: رەوا جەمال کلیپێکی نوێی بڵاوکردەوە...
وۆرکشۆپی میوزیک و سەما بەرێوەدەچێت...
نرخی گەنم لەبەرزبوونەوەدایە...
بەنۆرنیگەی شانۆیی چارەسەری بریندارانی چەکی کیمیایی دەکر...
توێژینەوەیەکی دەگمەن لەسەر گڵی کوردستان دەکرێت...
بۆچی سپلێتەکەت ئاوی لێ دێت...
کارگەی دۆشاوی تەماتەی شارەزوور ھەلی کارکردن دەڕەخسێنێت...
بەڤیدیۆ ببینە دوومار لەکوردستان چی دەکەن...
بەھمەن کەمال کلیپێکی نوێی بڵاوکردەوە...
بەم مەرجانە لەھەرێم تاتۆکردن رێپێدراوە...
بەرھەمە کشتوکاڵییەکانی گەنجانی ھەڵەبجە کەوتە بازاڕەوە...
بۆیەکەمین جار ھونەری سیرامیک لەشوێنێکی گشتی نمایش دەکرێ...
کۆمەڵێک ھەنگ لەناو قەنەفەیەکدا کورە دەکەن ...
زانکۆکانی دەرەوە بۆ وەرگرتنی خوێندکار دێنە ھەرێم ...
بەڤیدیۆ:حەمید عوسمان کلیپە نوێیەکەی بڵاوکردەوە...
بازاڕێک لە نێوان ھونەری کوردستان و ئەوروپا دروستدەکرێت...