زانست
زانست
٣ بەرنامەی گرنگ بۆ ئەوانەی ئەندرۆید بەکاردەھێنن
SNN: 

بەم دواییانە سێ ئەپڵیکەیشنی نوێ لەسەر کۆگای Google Play دابەزی کەئەمانەش بەردەستن بۆ بەکارھێنەرانی ئامێرەکانی ئەندرۆید کەشایەنی ئەوەن بەکارھێنەران دایبەزێنن وسودی لێ ببینن:
١-ئەپڵیکەیشنی Vizmato: پاش ئەوەی لەسەر کۆگای ئەپ ستۆر دابەزی ئێستاش لەگوگڵ پلەی دابەزیوە. ئەپڵیکەیشنەکە بەسودە بۆ دروستکردنی ڤیدیۆی گرنگ لەچەند چرکەیەکدا و زیادکردنی فلتەر و میوزیک و تێکست و کاریگەرییەکان و ھاوبەشی پێکردنی لەگەڵ ھاورێیانت لەتۆرە کۆمەڵایەتییەکان،.
٢-ئەپڵیکەیشنی Replaio Radio : ئەمەش بوار دەداتە بەکارھێنەرانی تا لەرێی مۆبایلەکانیانەوە و بەم ئەپڵیکەیشنە گوێ لە ٣٠ ھەزار وێستگەی رادیۆ بگرن لەجیھاندا. 
٣-ئەپڵیکەیشنی All Day : ئەمەش ئەپڵیکەیشنێکی نوێی کۆمپانیای ئەدیداسە بۆ جلوبەرگە وەرزشییەکان کەبوارت دەداتێ پێکھاتە و شێوازە تایبەتەکانی چالاکی جەستەیی و راھێنانی رۆژانە و یۆگا و رۆتین بزانیت و چەند پێکھاتەیەکی خۆراکی پێ دەدات بۆ باشترکردنی خۆراک و رێنمایی بۆ باشترکردنی مێشک و خەوتن و ئەگەری گرتنەبەری چالاکیی جەستەیی بەشێوەیەکی باش.

2 مانگ پێشتر - Jul 15 2017 11:33AM
12331
بابه‌تی زیاتر