لەکوردستانەوە
کۆمەڵێک ھەنگ لەناو قەنەفەیەکدا کورە دەکەن
SNN: کۆسار مەحمود

لەحاڵەتێکی دەگمەندا لەناحیەی خورماڵی سەر بەپارێزگای ھەڵەبجە کۆمەڵێک ھەنگ لەناو قەنەفەیەکدا ھەوڵی دروستکردنی کورەی ھەنگ دەدەن و خاوەنەکەشی ڕونکردنەوە لەوبارەیەوە دەدات.
"غازی محەمەد" کەھاوڵاتیەکی گوندی زەڵمە و دانیشتوی ناحیەی خورماڵە بەSNNی ڕاگەیاند : لەبەردەم ماڵی خۆماندا قەنەفەمان داناوە بۆ دانیشتن لەبەیانیان و ئێواراندا ، بەڵام لەیەکێک لەقەنەفەکاندا کۆمەڵێک ھەنگی تێدا دەرکەوت.
وتیشی : نزیکەی دوو مانگە ئەو ھەنگانە لەناو قەنەفەکەدان و لە ئێستاشدا ھەوڵی ھێنانی ھەنگی ئاوارەن و ڕۆژانە ژمارەیان زیاتر دەبێت و ئەمەش حاڵەتێکی دەگمەنە چونکە دروستکردنی کورەی ھەنگ شوێنی تایبەتی خۆی ھەیە.
سەبارەت بەکردنەوەی قەنەفەکە ، ئەو ھاوڵاتیە ئاماژەی بەوەکرد : قەنەفەکە ناکەینەوە و چاوەڕێ دەکەین تا وەرزی پاییز و کاتی ھەنگوین کۆکردنەوە ، گەر ھەنگوینی ھەبو ئەوا ھەوڵدەدەین شوێنەکەی باشتر بکەین لەپێناو زیاتر گونجاوی بۆیان.
لەبارەی دابینکردنی خواردن بۆ ھەنگەکان "غازی محەمەد" ڕایگەیاند : باخێک لەبەرامبەرمانە کەشوھەوای گونجاوە بۆ خواردنی ھەنگەکان و بەھیچ شێویەک شەکری بۆ دانانێین چونکە جۆرو کوالێتی بەرھەمەکە تێکدەدات.
gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

10 مانگ پێشتر - Jul 15 2017 12:04PM
4846
بابه‌تی زیاتر
پەیکەرتاشێک: کەس نەیەت بۆ پیشانگەکەم ...
داوای پاراستنی پاوان و دارستانە سروشتیەکان دەکرێت...
رێوشوێنی بەرگرتن لەنەخۆشی کۆلێرا دەگیرێتەبەر...
چیرۆکی شارە ٤٠٠٠ ساڵەکەی دھۆک ئاشکرابوو ...
تەندروستی ھۆشداری لەسەر خۆراکە باوەکانی رەمەزان دەدات...
نەریمان بابان ئەزموونێکی نوێ تاقی دەکاتەوە...
مۆزەخانەی ھاوچەرخی سلێمانی یەکەم پێشانگا دەکاتەوە‎...
کچە بۆیاخچیەکە لەسلێمانی دەنگی دایەوە ...
بەوێنە : ڕۆژی جیھانی پەرستاران بەرزڕاگیرا...
ڕێژه‌ی تالاسیما له‌سلێمانی بۆ 90% كه‌مده‌كرێته‌وه‌...
پەیكەری كچەكەی كۆبانێ لەسلێمانی دانرا ...
فێستیڤاڵی ڕەنگ بۆ منداڵانی ھەڵەبجە ئەنجامدرا...
باشترین باخچەی فەرمانگە و دامەزراوەکان خەڵات دەکرێت...
زانکۆی ھەڵەبجە فێستیڤاڵی زانستی و کەلتوری ئەنجامدا...
کرێکارانی سلێمانی خەڵات کران ...
ئەتەکێتەکانی ڕۆژنامەوان لەڕووماڵی ھەڵبژاردندا...
گروپێکی رۆژهەڵات لە سلێمانی شانۆی سەرشەقام نمایشدەکات...
پێشانگای شێوەکاری بەرەوگوڵستان کرایەوە...