ترافیک
ئۆتۆمبیلێک لەچەوەندەر و کەتان دروستکرا
SNN: 

ئەندازیارانی ھۆڵەندا لەزانکۆی تەکنەلۆژی لە(ئایندھۆڤن) دیزاینی ئۆتۆمبیلی Lina یان ئاشکراکرد کەئۆتۆمبیلێکی کارەباییە و دوو بزوێنەری کارەبایی ھەیە بەتوانای ٨ کیلۆوات و زیاتر لە ١٠ ئەسپ و توانای خێراییەکەی تا ٨٠ کیلۆمەترە لەسەعاتێکدا بە٤ سەرنشینەوە.
ئۆتۆمبیلەکە کێشی تەنیا ٣١٠ کیلۆگرامە و ئەمەش زۆر پێوانەییە بۆ ئۆتۆمبیلێک ٤ سەرنشین بگرێت.
ئۆتۆمبیلەکە لەمادەی ئەندامی و مادەی بلاسیتیکی پێکھاتوە.
دیزاینەران کەتان و چەوەندەریان بەکارھێناوە لەپێکھاتەی ئۆتۆمبیلەکەدا، ئەمەش وایکردووە کێشی کەمتر بێت و ھاورێی ژینگە بێت. 

2 مانگ پێشتر - Jul 16 2017 1:54PM
2030
بابه‌تی زیاتر