ترافیک
بۆچی شێوەی تابلۆکانی ھاتوچۆ ھەشت لایە
SNN: 

گەورە و بچوک دەتوانێ بوونی تابلۆیەکی ھاتوچۆ لەماوەیەکی دوورەوە دەستنیشان بکات بەڵام تۆ بڵێی ھۆکاری ئەو شێوەیە چی بێت کە بە ٨ لایە و بۆچی بازنەیی نیە.
بەپێی زانیارییەکان لەسەرەتای سەدەی بیستەمدا رێگاکانی ئەمریکا زۆر قەرەباڵغ بوو شۆفێرانیش پێویستیان بەمۆڵەتی شۆفێری نەبوو، شەقامەکانیش بۆیە نەکرابوو، ھەروەھا تابلۆی ھاتوچۆش نەبوو.
کاتێ یەکەم تابلۆی رەسمی لەشاری دیترۆیت لەویلایەتی میشیگانی ئەمریکی دەرکەوت لەساڵی ١٩١٥ دا بریتی بوو لەتابلۆیەکی سپی بچوک و چوارگۆشە بەڵام لەساڵی ١٩٢٣دا یەکێک لەلقەکانی رێگای ھاتوچۆی خێرا لەویلایەتی مسیسبی پێشنیازی گۆڕینی ئاماژەکەی کرد بۆ شێوەیەک کەئاماژە بێت بۆ مەترسی ئایندە لەسەر رێگاکان، ئەمەش لەڕوانگەی ئەوەی ھەرچەند ژمارەی لایەکانی تابلۆکە زیاتر بێت ھێندە دەروونی شۆفێر وریا دەکاتەوە کەمەترسییەکە لەسەر رێگا زیاتر دەبێت.
دواتریش ئەو جۆرە تابلۆیەی کەبازنەییە و لاتەنیشتی نیە بۆ ئەوە دانرا کەئاستی مەترسی زۆر زۆرە، ئەمەش لەنزیک ھێڵی ئاسنین دەبینرێت، شێوەی ٨ لایەکانیش ئاماژەیە بۆ مەترسی پلە ٢، وەک یەکتر بڕەکانی سەر شەقام.

2 مانگ پێشتر - Jul 16 2017 2:11PM
6662
بابه‌تی زیاتر