ترافیک
ئۆدی A٨ ی ئاشکراکرد
SNN: 

کۆمپانیای ئۆدی نوێترین مۆدیلی ئۆتۆمبیلەکانی ئاشکراکرد کەبە ئۆدی A٨ ناسراوە.
ئۆتۆمبیلەکە بنکەیەکی MLB ی ھەیە و بزوێنەری بەنزین (٦ و ٨و ١٢)ی ھەیە و پستۆن و بزوێنەری گازی ھەیە کەشەش پستۆنە. ھاوکات باترییەکی تری زیادەی ھەیە کەتا ١٥٠ کیلۆمەتر بۆ سەعات دەروات و بۆ ماوەی ٤٠ چرکە.
لایتی LEDی ئۆتۆمبیلەکە لەرۆژدا کاردەکات و لەشەودا لەیزەر کارپێدەکات بەتەکنیکی High Beam . 
لەکاتی ھەر گرفتێکی ئەندازیارییدا پەیکەری ئۆتۆمبیلەکە بەرێژەی ٨٠ ملیمەتر بەرز دەبێتەوە ئەمەش زامنی سەلامەتی زیاتری سەرنشینان دەکات.
ئۆتۆمبیلەکە سستمی خۆیی ھەیە کەبەبێ دەستوەردانی شۆفێر لەخێرایی تا ٦٠ کیلۆمەتر سەعات کاردەکات بەتایبەت لەدۆخی قەرەباڵغی شەقامدا، ھاوکات لەرێگای خێرادا بەشێوەیەکی جیاواز دەڕوات، مۆبایلەکە سستمی ئۆتۆ پارکی ھەیە کەلەرێی مۆبایلی زیرەکەوە کاردەکات.
مۆبایلەکە لەرێی سستمی گرانبەھای تەکنەلۆژیاو شاشەی تەچ و فەرمانی دەنگییەوە کاردەکات و بڕیارە یەکەمجار لەئەڵمانیا بکەوێتە بازاڕەوە.

2 مانگ پێشتر - Jul 17 2017 10:38AM
1734
بابه‌تی زیاتر