ته‌ندروستی
ته‌ندروستی
سەعاتێک بەر لەخەوتن بیخۆرەوە
SNN: 

چەندین نەریتی خۆراکی ھەن کەھۆکاری زوو دەرکەوتنی وورگ و چەوری و کەڵەکەبوونین لەچەند ناوچەیەکی لەشدا، بۆیە ئەگەر خەون بەدابەزاندنی کێشەوە دەبینێت دەکرێ پشت بەم پێکھاتەیە ببینیت بۆ دابەزاندنی کێش و ئەمەش لەرێی پێکھاتەیەکی خۆراکییەوە کەدەبێ بەر لەخەوتن بیخۆیت بەلانیکەم بە١ سەعات، و بەر لەخەوتنیش ھەوڵ بدە بە ٢ سەعات نان نەخۆیت، ئەم گیراوەیە بۆ ماوەی ٣٠ رۆژ بخۆرەوە و بەھۆی پێکھاتە دژەئۆکسانەکانییەوە کەلەنێو مادەکانی ئەم گیراوەیەدایە، دەبێتە ھۆی لەناوبردنی ژەھر و دەرکردنی بۆ دەرەوەی لەش، بەتایبەت و ئاسانکاری لەجوڵەی ریخۆڵەکان و دەرکردنی ژەھر بۆ دەرەوەی قۆڵۆن.
پێکھاتەکان:
٢ ھەنار
ئاوی لیمۆ
١ کوپ گەڵای نەعنا
٢ کوپ ئاو
سەرەتا پێکھاتەکان بدە لەخەلاتە و تا شێوە شەربەتێک دروست دەکات دواتر دەتوانیت ھەنگوینی تێ بکەیت بۆ تام، باشترە بۆ دابەزاندنی کێش بەبێ شەکر بیخۆیتەوە.

2 مانگ پێشتر - Jul 17 2017 1:11PM
6431
بابه‌تی زیاتر