ته‌ندروستی
ته‌ندروستی
بەچاوتروکانێک کڕێش ناھێڵێت
SNN: 

گرفتەکانی قژ ھەر کۆتاییان نایەت و زۆرێک لەخانمانی بێزارکردوە بەتایبەت کڕێش کەیەکێکە لەنەخۆشیە باوەکان بۆ بێخی سەر و دەکرێ بەچارەسەری کیمیایی کۆنترۆڵ بکرێت بەڵام دەرکەوتوە کەئەم گرفتە بێزارکەرە دەکرێ بەپێکھاتەی سروشتی چارەسەر بکرێت.
ئامادەکردنی: 
تێکەڵەی تۆوی شمڵی و سرکەی سێو: 
٢ کەوچک تۆوی شمڵی بکەرە ئاوە بۆ شەو و رۆژێک.
بیھاڕە تا شێوە ھەویرێک وەردەگرێت پاشان بیدە لەبێخی سەرت تا ٣٠ دەقیقە 
پاشان بەو ئاوە بیشۆ کەشەوێک شمڵیەکەت تێ کردبوو.
دەکرێ تۆوی شمڵی دوای خستنەئاوی لەگەڵ سرکەی سێو تێکەڵ بکرێت و بخرێتە خەلاتە و بدرێت لەبێخی سەر بۆ چەندین دەقیقە پاشان بەئاو بشۆرێت.
تێکەڵەی گوڵاو و سرکەی سێو:
٥ گەڵای نەعنا و ١ کوپ گوڵاو تێکەڵ بکە و سرکەی سێوی تێ بکە و بیخە شوشەیەکەوە تا ٢٤ سەعات
پاشان بێخی سەرت مەساژ بکە و تێکەڵەکەی لەسەر دابنێ تا تەواو وشک دەبێتەوە پاشان بەئاو بیشۆ. باشترە ئەم تێکەڵەیە ھەفتانە ١ رۆژ دووبارە بکەیتەوە تا دەرەنجامی پێویست بەدەست بھێنیت، بەو جۆرە رزگارت دەبێ لەکڕێشی قژ و خورانی پێست.

2 مانگ پێشتر - Jul 17 2017 1:22PM
5368
بابه‌تی زیاتر