کۆمه‌ڵایه‌تی
کۆمه‌ڵایه‌تی
٦ ئاماژەی ناپاکی ھاوبەشی ژیانت
SNN: 

دڵسۆزی یەکێکە لەگرنگترین ھۆکارەکانی جێگیری و سەقامگیری پەیوەندی ھاوسەرێتی کەزامنی ژیانێکی ھێمن و بەختەوەر دەکات.
لەوبارەیەوە وێب سایتی فامیلی شەیری ئەلیکترۆنی چەند ھۆکارێکی دیاریکردوە کەئاماژەیە بۆ ئەوەی کەھاوسەرەکەت ناپاکی دەکات:
١-ھەندێ جار لەچێوەی کار و بۆنە کۆمەڵایەتییەکاندا لێک نزیکبونەوە لەگەڵ رەگەزی بەرامبەر دروست دەبێت بەڵام ئەمەش نابێت کەسەرنجی خۆت رابکێشیت بۆ رەگەزی بەرامبەر.
٢-سکاڵاکردن بۆ رەگەزی بەرامبەر: کاتێ سکاڵا لەگرفتی ھاوسەرێتی بۆ کەسی بەرامبەر دەکەیت ئەمەش وادەکات خۆت بخەیتە ھەڵوێستێکی لاوازەوە و کاتێ توشی کێشەیەک دەبیت و دەتەوێ چارەسەری بکەیت ئەوا باشترین کەس بۆ تۆ ھاوسەرەکەت و سنوری ماڵەکەتە.
٣- بەنەرێنی باسکردنی ھاوبەشی ژیانت : خۆت بەدووربگرە لەھاوبەشی ژیانت بەشێوەیەکی خراپ لەبەردەمی کەسانی بەرامبەردا. 
٤-قسەکردن لەسەر ئینتەرنێت لەگەڵ رەگەزی بەرامبەردا: ئەگەر ئەمە بەشتێکی سروشتی دەزانیت ئەوا بزانە بیرکردنەوەی زۆر بەشتێکی سروشتی دەزانرێت لەسەرەتاووە بەڵام دەکرێ ئەم پەیوەندییە ببێت بەپەیوەندیی سۆزداری.
٥-نوسینی تێبینی کەسانی تر بەنمونە کاتێ نامەیەک دەنێریت بۆ کەسێکی تر یان بۆنە بۆ رەگەزێکی تر ھەوڵ بدە تەنیا ناوی خۆت نەنوسیت بەڵکو باشترە بەناوی خۆت و ھاوسەری ژیانت بنوسیت تا خۆت بەدوور بگریت لەھەر ئەگەرێکی نیەتی خراپ بۆ کەسی تر.
٦-گرنگیدان بەکەسی تر و بەباش زانینی کەسانی تر لەچاو ھاوسەری ژیانتدا.

5 مانگ پێشتر - Jul 31 2017 8:58AM
5825
بابه‌تی زیاتر