هونه‌ر
باشترین فیلمەکانی ھەفتە
SNN: 

فیلمی دراما و سەرکێشی Dunkirk توانی پارێزگاری بکات لەپۆستی خۆی لەئەمریکای باکور بۆ ھەفتەی دووەم بەوەش ٢٨.١ ملیۆن دۆلاری بەدەست ھێنا.
فیلمەکە لەپاڵەوانێتی فیۆن وایتھید و دامیان بۆنارد و ئانیۆرین برناردۆ و دەرھێنانی کریستۆفەر نۆلانە.
لەپلەی دووەمدا فیلمی (ئیمۆجی موڤی) ھەیە کەفیلمێکی ئەنیمەیشنە و ٢٥.٧ ملیۆن دۆلاری کۆکردۆتەوە.
ھاوکات فیلمی کۆمیدی (گیرلز تریپ)ی دەرھێنەر مالکۆم دی لی لەپلەی سێیەمدایە بۆ بەدەست ھێنانی ٢٠.١ ملیۆن دۆلار.
لەپلەی چوارەم  فیلمی (ئەتۆمیک بلۆند) دێت کە١٨.٦ ملیۆن دۆلار و فیلمی(سپایدەرمان ھۆم کمینگ) پلەی سێیەمی ھەفتەی رابردووی جێھێشت بۆ پلەی پێنجەم و ١٣.٥ ملیۆن دۆلاری بەدەست ھێنا.

3 مانگ پێشتر - Jul 31 2017 9:37AM
27020
بابه‌تی زیاتر