ترافیک
بەم جۆرە چیتر لەکاتی شۆفێریدا خەوت لێ ناکەوێت
SNN: 

بۆ دۆزینەوەی رێگاچارەیەک بۆ خەولێ کەوتنی شۆفێران لەکاتی شۆفێریدا لەسەر رێگا خێراکان، کۆمپانیایەکی تەکنەلۆژی گەورە پەرەی بەتەکنیکێکی نوێ داوە بۆ کۆنترۆڵی خەولێکەوتنی شۆفێر و ئاگادارکردنەوەی و ھێشتنەوەی بەئاگایی.
ئەم تەکنینە بوار دەدات بەدۆزینەوەی حاڵەتی یەکەمینی خەولێکەوتنی سوک لەئاستی دووەمی یان لەرێی پێوانی دۆخی شۆفێرەکە بەبێ ئەوەی ھیچ پەیوەندییەکی جەستەیی ھەبێ لەگەڵیدا.
ئەم تەکنیکە پشت بەجوڵەی چاوەکان و گوزارشتەکانی دەم و چاو دەبینێت سەرباری ئەو ئاماژانەی کەکامێرا دانراوەکەی نێو ئۆتۆمبیلەکە وەریدەگرێت و لەرێی ژیریی دەستکردەوە بەدەستی دەھێنێت.
سەرباری ئەوەش چاودێری ئەو تەکنیکە دەکات کەتێیدا شۆفێرەکە گەرمی پێویست لەدەست دەدات و رووناکی نێو ئۆتۆمبیلەکە دەگۆڕێت و پێشبینی دەکات کەتەکنیکەکە پێوانی ئەو گۆرانکارییانە بکات کەلەئاستی خەوتنی شۆفێرەکەدا بەدی دەکرێت.
بەپێی زانیارییەکانی snn ئەو تەکنیکە بەرھەمی کۆمپانیای "Panasonic"ە و لەنێو ٢٢ داھێنانی تردا خراوەتەروو کەبەرھەمھێنەرانی بەھیوان لەئایندەدا بەشداربێت لەکەمکردنەوەی رێژەی رووداوەکانی ھاتوچۆ کەلەدەرەنجامی خەولێکەوتنی شۆفێرانەوە لەسەر رێگا خێراکان دروست دەبێت.

4 مانگ پێشتر - Aug 4 2017 7:27PM
3734
بابه‌تی زیاتر