هونه‌ر
ئەپڵ دووەمین زنجیرەی تەلەفزیۆنی بەرھەم دەھێنێت
SNN: 

دوای یەکەمین ئەزمونی لەبواری زنجیرە تەلەفزیۆنییەکاندا کۆمپانیای ئەپڵی ئەمریکی زەبەلاحی بواری تەکنەلۆژیا دووەمین زنجیرە تەلەفزیۆنی خۆی لە٨ی ئابدا دەخاتەروو.
ئەو زنجیرەیەی کەبە (کاربۆل کاریۆکی) ناسراوە چەندین ئەستێرەی بەناوبانگی وەک جیمس کۆردن وویل سمیس و ئەلیشا کیز و جۆن سینا و ئاریانا گراندی لەخۆگرتوە.
ئەپڵ دەیەوێ ھاوشێوەی پێشکەوتنەکانی لەبواری تەکنەلۆژیادا بگاتە ئاستێکی ھاوشێوە لەبواری تەلەفزیۆندا.
بڕیارە یەکەی (ئەپڵ میوزک) کە٢٧ ملیۆن بەشداربووی ھەیە ھەفتانە دوو ئەڵقەی زنجیرەکە نمایش بکات.

2 هەفتە پێشتر - Aug 5 2017 1:44PM
6213
بابه‌تی زیاتر