ترافیک
ئاوی رادێتەر گەر کەمیشی نەکرد دەبێ بیگۆڕیت
SNN: 

پشت بەستن بەئاوی رادێتەر کارێکی گرنگە بەتایبەت لەناوچەکانی خۆرھەڵاتی ناوەراستدا کەپلەی گەرما زۆر بەرزە.
ئەوەی گرنگە کەئەم ئاوە گەرمای ئۆتۆمبیلەکە لەئاستی سەقامگیردا دەھێڵێتەوە ھەرچی روبدات بۆیە پێویستە خۆت بەدووربگریت لەبەکارھێانی ئاوی ئاسایی چونکە پلەی گەرما و رادەی کوڵانی ئەم جۆرە ١٠٠ ە بەپێچەوانەی ئاوی رادێتەری ئاسایی کە ١٤٠ە.
دەبینین ھەندێ جۆری ئۆتۆمبیل ئاوی رادێتەرەکەی تێدا دەمێنێتەوە وسانتیمەترێکیش کەم ناکات، بۆیە خاوەنەکەی نایگۆڕێت، بەڵام ئەمەش خراپە و دەبێ بگۆڕدرێت.
ئەو شلەیەی ساردکردنەوەی بزوێنەر بۆ (٨٠ھەزار)کیلۆمەتر کراوە کەدەبێ دوای تێپەربونی (٤ بۆ ٥ ) ساڵ بگۆڕێت، بەھۆی گەرمای زۆریشەوە باشترە لە(١٠ ھەزار) کیلۆمەتردا بگۆڕێت.
بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی ھەواڵی سلێمانی لەوێب سایتەکانی تایبەت بەھەواڵی کێشەکانی ئۆتۆمبیلەوە دەست کەوتوون،ئەگەر ئاوی رادێتەر نەگۆڕێت: ئەوا:
١. لەناکاو ئەو ئاوە دەست بەکوڵان دەکات و تایبەتمەندییەکانی خۆی لەدەست دەدات.
٢. ئەو مادانەی کەپەمپی ئاوەکە دەپارێزێت ئەویش شی دەبێتەوە 
٣. دەبێتە ھۆی کەڵەکەبوونی ژەنگ و پیسی کەکاریگەری خراپی ھەیە لەسەر رادێتەر
کەواتە مادام ماوە ماوە رۆنی مەکینە دەگۆڕیت باشترە ھەوڵ بدەیت کەئاوی رادێتەریش بگۆرێت.

2 هەفتە پێشتر - Aug 5 2017 1:59PM
4543
بابه‌تی زیاتر