ترافیک
گرنگترین نیشانەکانی لەکارکەوتنی فیت پەمپ
SNN: 

لەم بابەتەدا و بەشێوەیەکی خێرا گرنگترین نیشانەکانی لاوازی و لەکارکەوتنی فیت پەمپی ئۆتۆمبیل دەخەینەروو کەگرفتی زۆربەی شۆفێرانە بەتایبەت لەوەرزی ھاویندا.
١. لەپڕا وەستانی بزوێنەر لەکارکردن: کاتێ فیتپەمپی ئۆتۆمبیلەکە لەکاردەکەوێت، ئەوا بزوێنەری ئۆتۆمبیلەکە لەکاردەکەوێت یان کاتێ کاردەکات فیت پەمپەکە باش کاری خۆی ناکات کەگەیاندنی سوتەمەنییە بۆ مەکینەکە.
٢. تێبینی لەرزینی ئۆتۆمبیل لەکاتی سلۆلیدا.
٣. لاوازی گوڕی بزوێنەر و لاوازی فیتپەمپ دەبێتە ھۆی لاوازی بزوێنەر و لاوازی گەیاندنی سوتەمەنی بۆ بزوێنەر.
٤. بەگران کارکردنی بزوێنەری ئۆتۆمبیلەکە.
٥. بڕینی ئۆتۆمبیلەکە لەکاتی رۆشتنیدا.
٦. لەکاتی پشکنینی ئۆتۆمبیلدا بەکۆمپیوتەر چەند کۆدێک دەدات کەباس لەگرفتی کەمی ھەوا و سوتەمەنی دەکات لەنێو بزوێنەرەکەدا. 

4 مانگ پێشتر - Aug 8 2017 10:38AM
6451
بابه‌تی زیاتر