هونه‌ر
بەڤیدیۆ: یەکەمی بۆکس ئۆفیسی مسۆگەر کرد
SNN: 

فیلمێکی خەیاڵی زانستی نوێ سەرتۆپی پڕ داھاتترینی فیلمەکانی ئەمریکای باکوری بۆ خۆی مسۆگەر کرد بەبەدەستھێنانی ١٩.٥ ملیۆن دۆلار.
ئەو فیلمە بەناوی (The Dark Tower)ە و ھەریەک لە(ماسیۆ ماکۆنھی و ئدریس ئەلبا) رۆڵی پاڵەوانی تێدا دەبینن و (نیکۆلاس ئەرسیل) کاری دەرھێنانی بۆ کردووە. 
ھاوکات فیلمی (دنکیرک) ئەم ھەفتەیە لەپلەی دووەمدا بوو بەکۆکردنەوەی ١٧.٦ ملیۆن دۆلار و فیلمی ئەنیمەیشنی (ئیمۆجی موڤی) چووە پلەی سێیەم بەکۆکردنەوەی ١٢.٤ ملیۆن دۆلار، فیلمی (گێرلز تریپ) لەپلەی چوارەم بە ١١.٤ ملیۆن دۆلار و فیلمی نوێی سەرکێشی (کایدناب) بە١٠.٢ ملیۆن دۆلار چووە پلەی پێنجەم.

4 مانگ پێشتر - Aug 8 2017 10:21PM
30046
بابه‌تی زیاتر