زانست
زانست
بۆ ئەوانەی لەفەیسبوکەوە ڤیدیۆ دەکەنەوە
SNN: 

کۆمپانیای فەیسبوک گەورەترین ھەنگاوی خۆی نا لەرکابەریەکانی لەبواری تەماشاکردنی تۆمارە ڤیدیۆییەکاندا بەفراوانکردنی مەوداکەی تا یارییەکانی تۆپی دەستی ژنان و نمایشی گەشتی سەفاری و پرۆگرامی چاودێری نەوەکان لەخۆبگرێت.
کۆمپانیاکە رایگەیاندووە سەکۆ نوێیەکە بە Watch ناسراوە و سەرەتا بۆ ژمارەیەک بەکارھێنەران بەردەست دەبێت کەلەمۆبایلەوە فەیسبوک بەکاردەھێنن دواتر لەسەر وێب سایتی کۆمپانیاکە و ئەپڵیکەیشنەکانی تەلەفزیۆن.
فەیسبوک گەورەترین تۆری کۆمەڵایتییە لەوبارەیەوە دانیال دانکەر بەرێوەبەری بەرھەم لەکۆمپانیاکە رایگەیاندوە بۆمان دەرکەوت کەخەڵک حەزیان بەدۆزینەوەی گرتەی ڤیدیۆییە لەنێوانی ھەواڵەکاندا بەڵام شوێنێکی تایبەتیان دەوێ تێیدا تەماشای بکەن. 

هەفتە پێشتر - Aug 10 2017 10:20AM
8957
بابه‌تی زیاتر