هونه‌ر
ئەنجلینا جولی و براد پیت بڕیارێکی نوێ دەدەن
SNN: 

بەپێی چەند راپۆرتێکی رۆژنامەوانی "ئەنجلینا جولی" خانمە ئەستێرەی ئەمریکی بڕیاری راگرتنی رێوشوێنەکانی جیابوونەوەی داوە لەئەستێرەی بەناوبانگ "براد پیت" ئەمەش ئەگەری گەڕانەوەیان بۆ لای یەکتر زیاتر دەکات.
لەوبارەیەوە رۆژنامەی دەیلی مەیل بڵاویکردۆتەوە کەماوەی چەندین مانگە ھیچ گۆرانکاری وھەنگاوێک لەو مەسەلەیەدا نەنراوە و کەسیش پێی وانیە کەبەردەوام بن لەپرۆسەی جیابونەوەکە.
سەرچاوەیەکیش بەرۆژنامەکەی راگەیاندوە ھۆکاری راگرتنی رێوشوێنەکانی جیابونەوە دەگەرێتەوە بۆ لێدوانێکی براد پیت ی تەمەن ٥٣ ساڵان بۆ گۆڤاری (جی کیو) کەتێیدا ئاماژەی بەوەکردبوو کەوازی لەخواردنەوە ھێناوە.
ھاورێیەکی ئەنجلینا جولی ش رایگەیاندوە پابەندبونی براد پیت بەچاککردنی ھەڵسوکەوتی خۆیەوە کاریگەری ھەبوە لەسەر ئەنجلینا و رایگەیاندوە ئەگەر پابەندبونی خۆی لەبەرامبەر خێزانەکەی دەربخات دەرفەتی گەڕانەوەی دەبێت بۆ لای یەکتر. 

2 مانگ پێشتر - Aug 10 2017 1:13PM
25711
بابه‌تی زیاتر